هەرێم و عێراق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن

لیژنەی ئابووریی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارییاندا بە هەماهەنگیی لە چەند لایەنێکی ئابووریی و بازرگانیی و کشتوکاڵیی.


ئەمڕۆ، لیژنەی ئابووریی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی دوێنێیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە هەردوولا چەند بڕیارێکیان دەرکردووە، لەوانە:

-یەکبوونی دەروازە سنورییەکان و دروستکردنی کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ پشکنینی جۆریی کەلوپەلی هاوردە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیاکانی پشکنین، ئەویش لەپێناو پاراستنیی تەندروستیی هاوڵاتیان.

-چالاککردنی کارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.

-یەکبوونی پێناسی گومرگیی و هەماهەنگیی تەندروستیی.

-هەماهەنگیی بۆ گەمارۆی تەندروستیی و ڤێرتەرنەریی.

ش.ف