هەزاران کەس بەشداری هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی بوون

هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی لە باشوری کوردستان تا دێت فراوان دەبێت و بە هەزاران کەس بڕیاری بایکۆتکردنی کاڵای تورکییان داوە.


لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە باشوری کوردستان هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی دەستپێکرد و بە هەزاران کەس بەشدارن تیایدا.

هەڵمەتەکە سەرەتا لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەستیپێکرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە کرداریی گەڕان بەناو خەڵدا و سەردانکردنی بازاڕ و دووکانەکان و ئاگادارکردنەوەیان لە ئامانجی بایکۆتی کاڵای تورکیی و کاریگەرییەکەی، هەڵمەتە بەردەوامیی هەیە.

چالاکوانان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە ئابووریی تورکیا لەسەر باشوری کوردستان ڕاگیراوە و ئەگەر بایکۆتی کەلوپەلەکانیان بکڕێت، ئەوا ئابووریی ئەو وڵاتە وێران ئەبێت و بەمەش توانای کڕینی چەکی نامێنێت تا لەدژی کوردان بەکاری بهێنێت.

بەشداربوانی هەڵمەتەکە زانیاریی بڵاودەکەنەوە بۆ ناسینەوەی کاڵا تورکییەکان و کاڵای جێگرەوەش دەستنیشان دەکەن، تا خەڵک بیانکڕێت.

چۆن كاڵای توركی بناسینەوە:

- هەموو جۆرە كاڵایەك باڕكۆدێكی هەیە و هەر وڵاتە و كۆدی تایبەت بە خۆی هەیە بە پێی پۆلێن بەندی جیهانیی، ئەگەرچی بەشێوەیەكی كۆنكرێتی باڕكۆد دەرخەری وڵاتی بەرهەمهێنەری كاڵا نییە بەهۆی فروفێلێ بازرگانییەوە، بەڵام زۆرینەی كاڵای توركی لە حاڵەتی ئاساییدا بەم سێ ژمارەیە دەست پێدەكات: ٨٦٨ یان ٨٦٩ .

- لەسەر زۆرینەی بەرهەماكان ئاماژە بە وڵاتی دروستكەر یان بەرهەم هێنەر دراوە "Made in Turkey"

- زمانی بەكارهێنانی سەر بەرهەمەكان توركییە.

- بەرهەم و براندە توركییەكان لە وڵاتی ئێمە ناسراون، زۆرینەی كڕیاری ئاسایی كە كڕینی ڕۆژانە دەكەن بە ئاسانی دەیان ناسنەوە.

(بڕواننە ئەو ناو و لۆگۆیانەی لە ڕەسمەکەدا هەن)

ش.ف