هەڵئاوسانی ئابوری لە تورکیا گەیشتە بەرزترین ئاست

ناوەندی ئاماری تورکیا ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابوریی مانگی ئەیلولی ڕاگەیاند، ئەو ڕێژەیە گەیشتە بەرزترین ئاستی ١٥ ساڵی ڕابردوو لە تورکیا.


ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابوری لە مانگی ئەیلول لە تورکیادا گەیشتووە ٢٤،٥٢٪ بووە، ئەوەش بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی ناوەندی ئاماری تورکیا.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆررتە لە ماوەی مانگێکدا، هەڵئاوسانی ئابوری لە تورکیا ٦،٣٪ زیادی کردووە و لە ماوەی ساڵێکیش دا ٢٤،٥٢٪ زیادبووە.

بەو شێوەیە ڕێژەی ١٧،٩٪ی هەڵئاوسانی ئابوری تورکیا لە مانگی ئابدا، لەم مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتەوە ٢٤،٥٪، ئەوەش بەپێچەوانەی بانگەشەکانی ئەردۆغانە بۆ نەبوونی قەیرانی ئابوری.

ئەوانە لە کاتێکدایە، کە سیاسەتە شەڕخوازییەکانی دەوڵەتی تورک وایکردووە، کە کۆمەڵگای تورکیی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بچێتە قەیرانەوە.

س.ح