وەزارەتی تەندروستیی ١٠٠ملیارد دینار قەرزدارە

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٠٠ ملیارد دینار-ی کۆمپانیاکان قەرزدارە.


ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر د. رێکەوت حمە رەشید وەزیری تەندروستیی هەرێم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لە خراپیی جۆرێک دەرمان.

 ڕێکەوت حەمەڕەشید، لە کۆنگرەکەدا وتی: جۆرێک لەدەرمانی چارەسەرکردنی فشاری خوێن بەکاردەهێنرێت لەرێگەی دوو لیستەوە بریاردراوە کە بشکێنرێنەوە لەبازارەکان و دەرمانخانەکان چونکە کێشە بۆ تەندروستی نەخۆشەکان دروست دەکات ئەویش دەرمانی ڤالسارتان (valsartan)  بەناوە بازرگانیانە کە لەلیستەکان هاتوون، کە بەهۆی بوونی پێکهاتەی داینایترۆ سۆدیۆ میسائل ئەلەرمینی تێدایە کە رەنگە کێشە دروست بکات.

داوای لەو هاوڵاتیانەش کرد، نەخۆشیی فشاری خوێنیان هەیە سەردانی پزیشکەکانیان بکەن بۆ ئەوەی ئەو دەرمانانەیان بۆ بگۆڕێت یان کۆمپانیاکەیان بۆ بگۆڕێت.

سەبارەت بە دابینکردنی دەرمانی پێویست-یش ناوبراو، وتی: ٥٠-٤٥٪ دەرمانمان لە بەغداوە بۆ دێت،  مانگانەش شەش ملیارد دینارمان لەلایەن وەزارەتی دارییەوە بۆ دێت، بۆیە هەندێک جار دەرمانمان لێدەبڕێت، بەڵام دەرمانە زۆر پێویستەکانمان لێنەبڕاوە.

وەزیری تەندروستیی، ڕاشیگەیاند، کە ١٠٠ ملیارد دیناری کۆمپانیاکانی دەرمان قەرزارن و بڕیارە ئەگەر وەزارەتی دارایی پارەی هەبێت بەشێک لە قەرزەکان بدەنەوە.

 

ش.ف