وەزارەتی دارایی جەژنانە دابەش دەکات

وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە له‌سه‌ر پێدانی‌ جه‌ژنانه‌ به‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌.


بەگوێرەی دوو بەڵگەنامە، دوێنێ، فوئاد حسێن وه‌زیری‌ دارایی و ئابووری‌ عێراق ڕه‌زامه‌ندیی‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر پێدانی‌ جه‌ژنانه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زارته‌كه‌ی‌.

به‌گوێره‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان جه‌ژنانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر گشتییه‌كان ٥٠٠ هه‌زار دینار ده‌بێت و جه‌ژنانه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ٣٠٠ هه‌زار دینار ده‌بێت، هەروەها پێدانی‌ جه‌ژنانه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ گرێبه‌ستی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ‌ بڕی‌ ٢٠٠ هه‌زار دینار دەبێت.

ش.ف