وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی بڵاو کردەوە

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی چەند وەزارەت و شوێنێکی دیکەی بڵاوکردەوە.


لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە، کە مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵە و بڕیارە سبەینێ دابەش بکرێت، شوێنەکان بریتن لە:

- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن

- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار

- وه‌زاره‌تی كاره‌با

- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو

- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان

- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن

- ده‌سته‌كان هه‌شت شوێن

- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی

- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

بەو پێیەش مووچه‌ی مانگی یەکی ئەمساڵی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی ماوە‌ دابه‌شبكرێن.

ک.س