وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند


ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی ٩ وەزارەت و شوێنی لە هەفتەیەدا ڕاگەیاند.

کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند.

خشتەکە بەمشێوەیە:

یەكەم/ یەكشەممە 15/4/2018.

1_مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەشدەكرێت.

2_مووچەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دابەشدەكرێت.

دووەم_دووشەممە 16/4/2018

1_ مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ دابەشدەكرێت.

2_ مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم دابەشدەكرێت.

3_ موووچەی پەرلەمان دابەشدەكرێت.

4_ مووچەی ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.

سێهەم_سێشەممە 17/4/2018

1_ مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەشدەكرێت.

2_ مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت.

چوارەم_ پێنجشەممە 19/4/2018 مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە: دوای گەیشتنی بڕە پارەی بەغدا، مووچەی سەرجەم شوێنەكانی تر دابەشدەكرێت بەپێی سیستمی نوێی مووچە.

ب.ل