وەزیری دارایی واژۆی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەران کرد

وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد.

لە هەرێمی کوردستان ٢٩ هەزار و ٨٨٦ مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست هەن و بۆ بەهەمیشییکردنیان پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پرۆژە پێشنیارێکی رادەستی حکومەت کردووە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم وەڵامی ئەرێنیی نەداوەتەوە.

ش.ف