١٠ کۆمپانیای دیکەی تورکی مایەپووچ بوون

بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە، تادێت ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی لە تورکیا مایەپووچ دەبن زیاد دەکات، لە دەستپێکی ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٠ کۆمپانیای تورکی مایەپووچ بوون، ٨٩٩ کۆمپانیاش گەیشتوونەتە لێواری مایەپووچ بوون.


بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمیی "ilan.gov.tr"ی تورکی، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە تا ئێستا ١٠ کۆمپانیای دیکەی گەورەی تورکیا مایەپووچ بوون و شەش کۆمپانیای دیکەش دۆسیەیە مایەپووچ بوونیان چووەتە دادگا.

بەپێی ماڵپەڕەکە ناوی ئەو کۆمپانیایانەی مەیەپووچ بوون بەو شێوەیەیە: Forever New Türkiye، Coşkun Haddecilik، Birlik Mekanîk، Yeni Elektirik، Cicikom Tekstil، Tozlu Tekstil، F-B OİL Petrol، Pure Fitne، Onüç reklam، Bora Jet.

هەروەها ئەم کۆمپانیایانەش دۆسییەی مایەپووچبوونیان چووەتە دادگا، ئەگەر لەگەڵ لایەنی بەرامبەریان ڕێکنەکەون، بڕیاری مایەپووچبوونیان دەدرێت؛ MET inşaat، Petekli İnşaat، Oktaylar Çelik، Erkon Petrol، Şamil Çeyiz، Lanova Ev Gereçleri.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی یەکێتی ژووری بازرگانی و بۆرسەی تورکیا، لە ساڵی ٢٠١٩ـدا ٩٦٣ هەزار و ٥٠٠ کۆمپانیا و کارگەی گەورە و بچووکی ئەو وڵاتە مایەپووچ بوون، ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەش گەیشتوونەتە لێواری مایەپووچ بوون، ٨٩٩ کۆمپانیان.

ک.س