٩٨ کۆمپانیای ناوخۆیی تۆمارکراوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ٩٨ کۆمپانیای ناوخۆی کراونەتەوە.


ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری هەولێر كۆنفراسی پەرە پێدانی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبرد.

كەمال موسلیم، وتی، ئەوان بەردەوام لە هەوڵی پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆییدان و وتیشی: ساڵی ٢٠١٩ هەنگاوی باشیشمان ناوە بۆ ئەم مەبەستە، لەوچوارچێوەیەدا ٩٨ کۆمپانیای ناوخۆیی لە بوارەجیاجیاکاندا کراوەتەوە.

وەزیری بازرگانی ئاماژەی بە گرنگی کەرتی پیشەسازیی ناوخۆیی کرد بۆ هەرێمی کوردستان و زیاترکردنی هەلی کار و ئەوەشی وت: بە کردنەوەی ئەو ژمارە کۆمۆپانیایە ٢٥٤٢ کەس هەلی کاریان بۆ ڕەخساوە.

کەمال موسلیم، لە قساکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەوڵ دەدەن لە داهاتوودا بەرهەمی ناوخۆیی زیادبکەن و کەمترین کاڵای دەرەکی هاوردەبکەن.

س.ح