پارێزگاری سلێمانی: ئەگەر دەروازە سنورییەکان دابخرێن جێگرەوەمان هەیە

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەگەری داخستنی دەروازە سنورییەکانی نێوان هەرێمی باشوری کوردستان و ئێران و وتی لە حاڵەتێکی بەو شێوەیەدا جیگرەوەمان هەیە. 


ئەمڕۆ شاندێکی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی و هەڵەبجەی پارتی، سەردانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی-یان کرد و کۆبوونەوە و تێیدا باسی دۆخی ئێستای عێراق، حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرا. 

دوای کۆبوونەوەکە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا سەرەنجی ڕاکێشایە سەر ئەو گەمارۆیەی کە ئەمریکا خستوویەتیە سەر ئێران و وتی: ئێمە لەگەڵ گەمارۆکە نیین، هیوادارین دەروازە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران دانەخرێن، ئەگەر دەرگا سنورییەکانیش لە لایەن ئێرانەوە دابخرێن، جێگرەوەی دیکەمان هەیە، بۆ دانوستانی بازرگانی لەگەڵ تورکیا، سوریا، عێراق و وڵاتانی کەنداو. 

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی: داخستنی دەرگا سنورییەکان لە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی عێراق دایە. 

 

ک.ک