پارە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوە

پارە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوە و تۆمەتباران دەستگیرکران.


دوای ئەوەی دوێنێ زیاتر لە یەک ملیارد دینار مووچەی بێ پاشەکەوتی مانگێکی نەخۆشخانەی شار دزرا، درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە هاوکاریی هاوڵاتیان تۆمەتبارانیان دەستگیرکرد و پارە دزراوەکەیان گەڕاندەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێزە ئەمنییەکان زانیاریی زیاتر لەسەر چۆنیەتی دەستگیرکردنی دزەکاندا بخانە ڕوو.

 

ش.ف