پیلانەکە بەسەر خۆیاندا جێبەجێ بوو

دوو چەتەی داعش لەکاتێکدا سەرقاڵی جێگیرکردنی بۆمب بوون لەسەر ماتۆڕسکیلێک بە مەبەستی ئامادەکردنی بۆ تەقینەوە، بۆمبەکە بەخۆیاندا تەقییەوە و کوژران.


درەنگانی شەوی ڕابردوو لەگەڕەکەی یەکی حوزەیران بۆمبێک بە دوو کەسدا تەقییەوە و هەردووکیان کوژران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک وەریگرتووە، ئەو دوو کەسە چەتەی داعش بوون و لە کاتی جێگیرکردنی بۆمبێک بە ماتۆڕسکیلێکەوە کە ئامادەیان دەکرد بۆ تەقاندنەوە لەناو کەرکوک، بۆمبەکە بەخۆیاندا تەقیوەتەوە.

تا ئیستا زانیاریی لەبارەی ناسنامەی ئەو چەتانەوە ئاشکرا نەکراوە.

ش.ف