چەند کۆمپانیایەکی ئەوروپیی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران ڕاگرت

سێ کۆمپانیای بەریتانی، فەرەنسی و هۆڵەندی، بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێرانەوە، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرت.


ئەمڕۆ، کۆمپانیاکانی بریتیش ئەیروەیزی بەریتانی، ئەیرفرانسی فەرەنسی و کەی.ئێڵ.ئێم ی هۆڵەندی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران ڕاگرت.

ئەو کۆمپانیایانە ڕایانگەیاندووە، کە بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێرانەوە چیتر مانەوەیان لە ئێراندا سوودی بۆیان تێدا نییە و بۆیە گەشتەکانیان ڕادەگرن.

جێگای ئاماژەیە، کە بە داکشانی نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار، بەهای تیکتی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێرانەوە بۆ دەرەوە، چەند هێندە بەرزبووەتەوە، ئەوەش وایکردووە گەشتەکان کەم بکەن و کۆمپانیا دەرەکییەکان بەردەوامی نەدەن بە کارەکانیان لە ئێران.

ب.ل