ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵ بەهای لیرەی دابەزاند

بڕیاری ھەڵوەشاندنەوە و دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئەستەنبوڵ، بەهای لیرەی زیاتر هێنایە خوارەوە، بەجۆرێک لە چەند مانگی ڕابردوودا دابەزینی لەوجۆرە تۆمار نەکراوە.


دوێنێ دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لەسەر داوای ئاکەپە بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى شارەوانى ئەستەنبوڵ و دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنی دەرکرد، بەو بڕیارە لیرەی تورکی ١٣ قوروشی دیکە دابەزی.

ئەمڕۆ بەهای یەک دۆلار گەیشتە ٦.١٥ لیرەی تورکیی، کە لەچەند مانگی ڕابردوو دابەزینی لەو جۆرە تۆمار نەکراوە.

ش.ف