که‌مترین مووچه‌ى خانه‌نشینى ده‌کرێته‌ ٤٠٠ هه‌زار

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ کۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌کانی یاسایی و دارایی بڕیار دراوه‌ له‌ ساڵى نوێوه‌ که‌مترین مووچه‌ى خانه‌نشینى بکرێته‌ ٤٠٠ هه‌زار دینار.


ئه‌مڕۆ له‌ شارى هه‌ولێر لیژنه‌کانى یاسایی و دارایی له‌ په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه‌ و تێیدا چه‌ند گۆڕانکارییه‌کیان له‌ یاساى چاکسازیی خانه‌نشینى کرد.

گه‌شه‌ دارا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایى په‌له‌مانى هه‌رێم له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: خانه‌نشینی پله‌باڵاکان به‌ له‌ ٥٠%ى مووچه‌که‌یان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌ بێ مه‌رجی ته‌مه‌ن و بڕوانامه‌ په‌سه‌ند کرا.

وتیشى: خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانیش که‌ قسه‌ و باسی زۆری له‌سه‌ره‌، له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتووه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌ و که‌مترین مووچه‌ى خانه‌شینی ده‌کرێته‌ ٤٠٠ هه‌زار دینار.

باسى له‌وه‌ش کرد: ئه‌و بڕگه‌یه‌ی تایبه‌ت بوو به‌ پاشه‌که‌وت و ده‌رماڵه‌کان وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌، واته‌ له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی یاساکه‌ پاشه‌که‌وت نه‌مێنێت و ده‌رماڵه‌کانیش په‌رله‌مان ده‌ستکاری نه‌کات و بینێرێته‌وه‌ بۆ حکومه‌ت.


ک.ک