گرانیی بەنزین هاوڵاتیانی هێنایە دەنگ

گرانیی نخی بەنزین چالاکوانانی شارۆچکەی کەلاری هێنایە دەنگ و  داوادەکەن، کە کە نرخی بەنزین هاوتای نرخی ناوچەکەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بکرێت.


ئەمڕۆ لە سەر شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەشێک لە چالاکوانان دژی گرانیی نرخی بەنزین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان بەست.

لە کۆنگرەکەدا، ئومێد عەلی، ڕێکخەری چالاکییەکە، داوای لە حکومەتی هەرێم کرد، کە نرخی بەنزین وەک بەنزینخانەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق لێبکات.

وتیشی: لای ئیمە ڕوون نییە بۆ ئەو جیاوازییە زۆرە هەیە لە نرخی بەنزین لەنێوان دوو شوێنی وەکو کەلار و خانەقین؟

 ئومێد عەلی، ئاماژەی بەوەشدا،کە  بڕیاربوو لەسەر هەمان شەقام بە ئۆتۆمبێلەکانیان رباگرن و مان بگرن، بەڵام لەژێر فشاری هێزەکانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان،  لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بە چالاکوانان و هێنانی هێز بۆ شوێنی چالاکییەکە نەمانتوانی مانگ بگرین.
شایەنی باسە لە ئێستادا لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان نرخی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن بە ۷۷٥ دینارە، بەڵام لە شارۆچکەی خانەقینی سەربە پارێزگای دیالە، کە چەند کیلۆمەترێک لە کەلارەوە دوورە یەک لیتر بەنزین بە ٤٥۰دینارە.

ش.ف