گەریلا گورزێکی توندی لە سوپای تورک وەشاند

لەسەرڕێگەی بازێد- ئاگری لە باکوری کوردستان، گورزی توند لە سوپای تورکیا درا.


ڕاگەیەنراوە، کە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لەسەر ڕێگای بازید - ئاگری لەدژی سوپای تورک چالاکی بەرفراوانیان ئەنجام داوە.

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، ڕۆژی دوێنێ چالاکییەکە ئەنجامدراوە و لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سەربازی سوپای تورکیا تێکشکێندراون، دەوترێت لەوچالاکییەدا ژمارەیەکی زۆرلە سەربازانی سوپای تورکیا کوژران و برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە، تا ئیستا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەم بارەیەوە هیچ ڕاگەیەنراوی بڵاونەکردووەتەوە.

س.ح