گەڕانی تورکی - ڕووسی چوار هاوڵاتییان بریندار کرد

گەڕانی هاوبەشی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا و سوپای داگیرکەری تورک، دەستڕێژی گولـلەیان لە خەڵکی مەدەنی کرد و چوار کەسیان بریندار کرد کەلەنێویشیاندا ڕۆژنامەنووسیش هەن.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، کەمێک لەمەوبەر لە گوندی کۆرپینگارێ سەربە کۆبانێ، گەڕانی هاوبەشی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا و سوپای داگیرکەری تورک، خەڵکی مەدەنی کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر داگیرکاریی هاتبوون، دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و ئوتۆمبێلێکی کەناڵی ژن تیڤیشیان شێلا.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، چوار کەسی سڤیل بە دەستڕێژی گولـلەی داگیرکەران بریندار بوون کە یەکێک لە وبریندارانە ڕۆژنامەنوسێکی ژن تیڤی بوو.

ک.س