یەپەسە بەرپرسیارێتیی چالاکییەکەی ڕوحای لە ئەستۆ گرت

یەپەسە بەرپرسیارێتیی چالاکییەکەی ١٣ی ئابی ڕوحای لەئەستۆ گرت، کە لە دژی کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و کەلوپەلی ئەلکترۆنی ئەنجامدرابوو.


ئەمڕۆ یەکینەکانی پاراستنی سڤیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتیی چالاکییەکەی ڕوحای لەئەستۆ گرت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: یەکەی تۆڵەسێنی شەهید چیاگەر هێڤی لە ١٣ی ئابی ٢٠١٩ لە ڕوحا لەدژی کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و کەلوپەلی ئەلکترۆنی چالاکییەکی سابوتاژیان بە تاکتیکی شۆڕشگێڕیی و ستراتیژیی شۆڕشگێڕی ئەنجامدا، بەهۆی چالاکییەکەوە کارگەکە ئاگری تێبەربوو و سووتا.

ئەوەش هاتووە: ئێمە ئەو چالاکییەمان بۆ بەرزراگرتنی یادی فەرماندەی ئەفسانەیی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی، فەرماندە چیاگەر هێڤی ئەنجامدا.

ش.ف