یەکەم کۆنفرانسی کاسبکارانی مەخمور دەستیپێکرد

یەکەم کۆنفرانسی ڕێکخراوی کاسبکارانی مەخمور بە دروشمی "کۆمەڵگای بێ ئابووریی ناتوانێت هەبوون و بەهاکانی خۆی بپارێزێت"، بە بەشداریی ١٥٠ ئەندام لە هۆڵی کۆنفرانسەکان دەستیپێکرد.


ئەمڕۆ لە کامپی پەنابەرانی شەهیدڕۆستەم جودی لەمەخمور، یەکەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوی کاسبکاران بە بەشداریی ١٥٠ ئەندام دەستیپێکرد.

لە کۆنفرانسەکەدا حسێن کارا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل قسەیکرد و وتی: ئەم کۆنفرانسە بۆ دۆزینەوەی کێشەکان و ڕێگای چارەسەرییانە، ئەندامان بۆ چارەسەری کێشەکان هاوکاری دەکەن و لەسەر ئەوەی ئابووریی هەرەوەزیی و دیموکراتی چۆن دادەمەزرێت بەردەوامی بە کارەکانیان دەدەن.

دوای قسەکانی کارا چەند ڕاپۆرتێک لەلایەن ئامادەبوانەوە خوێندرایەوە، و بە نرخاندنی بابەتەکان کۆنفرانسەکە بەردەوامە.

س.ح