ئابورى

كۆی بابەتەكان

  • هەولێر، دروێنە دەستیپێکرد جوتیارانیش داوای پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردوو دەکەن 

    هێشتا بەشێک لە جوتیارانی هەرێم پارەی بەرهەمی سێ ساڵیان وەرنەگرتووە، لە ئێستاشدا لە پارێزگای هەولێر وەرزی دروێنەی گەنم و جۆ دەستیپێكردووە، جوتیارانیش نیگەرانن لەکەمی ئەو بڕە گەنمەی لە سایلۆکان لێیان وەردەگیرێت، وەك خۆشیان دەڵێن متمانەیان بە حكومەت نەماوە، وەزارەتی بازرگانیش دەڵێت: داوایان لە بەغدا كردووە بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم زیادبكەن.
  • مانگرتنی شۆفێرانی په‌روێزخان به‌رده‌وامە 

    مانگرتنی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لەده‌روازی سنووریی په‌روێزخان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و شۆفێران داوای جێبه‌جێكردنی داواكانیان ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی دەروازەی سنووریی پەروێزخانیش دەڵێن: هەندێک لە داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکەین‌.
  • "هەرێم قەرزی کۆمپانیایەکی داوەتەوە کە بەرهەمهێنانی لە نەوتدا نەکردووە" 

    ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆمەتی تەرخانکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ دانەوەی قەرز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لە داواکاری گشتیی عێراق سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکردووە، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: حکومەتی هەرێم دەڵێت قەرزی کۆمپانیایەکمان داوەتەوە، کە لە ڕاستیدا ئەو کۆمپانیایە وەبەرهێنانی لە نەوتی هەرێمدا نەکردووە.
  • شوفێرانی شاری هەولێر نیگەرانن لە بەرزی نرخ و خراپی كوالێتی بەنزین  

    لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە هەولێر هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ نزیکەی ٣٠ دینار زیادیکردووە، شوفێرانی شارەکەش نیگەرانن لەبەرزی نرخی بەنزین و خراپی كوالێتەكەی، داوادەكەن نرخەكەی هاوتای پارێزگاكانی تری عێراقی لێبكرێت، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریش دەڵێت: بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزین نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە.
  • دانانی پێنج هەزار كامێرای چاودێریی بۆچوونی جیاوازی بەدوای خۆیداهێناوە 

    بڕیاری دانانی پێنج هەزار كامێرای چاودێری بە بودجەی زیاتر لە سێ ملیار دینار، لە شەقام و گەڕەكەکانی نێو شاری هەولێر، کاردانەوەی توێژەجیاوازەکانی ئەو شارەی لێدەکەوێتەوە، پێیانوایە لەئێستادا کاری گرنگتر لە دانانی کامێرا هەیە حكومەت گرنگی پێبدات و چارەسەریان بكات، بۆ نمونە ئەو پارەیە لە پرۆژەی وەك ڕێگاو بان خەرج بكارایە.
  • وەزیری دارایی چەند زانیارییەک دەربارەی مووچە دەخاتەڕوو 

    ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، دانی بەوەدانا، کە عێراق مووچەی پێنج مانگی بۆ هەرێم ناردووە، ڕاشیگەیاند، كە بەر لە جەژن دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران،ن.
  • جوتیارانی گەرمیان: بەرهەمەکانمان بە حکومەت نافرۆشین 

    لە سنوری ئیدارەی گەرمیان وەرزی دروێنەکردنی جۆ وگەنم دەستیپێکردووە، جوتیاران لە بەرهەمی ئەمساڵیان ڕازین، بەڵام ئاماژە بەوەدەکەن، "پارەی بەرهەمی سێ ساڵمان لای حکومەتە و متمانەمان نەماوە، بۆیە بەرهەمەکانمان بە حکومەت نافرۆشین و بە ناچاری لە بازاڕدا بە نیوەی نرخ دەیفرۆشین" حکومەتی ناوەندیش وەرگرتنی گەنمی هەرێمی کەم کردوەتەوە.
  • ئەمریکا ڕێگا دەدات عێراق کارەبا و گازی ئێران بکڕێت 

    کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاندووە، کە ئەمریکا ڕێگا دەدات عێراق گاز و کارەبا لەئێران وەربگرێت.
  • لە سلێمانی بڕی هاوردە کەمدەکرێتەوە 

    قائیمقامیەتی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان پێشوازیی لە بڕیارێكی حكومەتی عێراق دەكەن لەبارەی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی "مریشكی بەستوو، ماسی و هێلكەی مریشك" كە ئامانجی لێ بایەخدانی زیاترە بەبەروبومی ناوخۆیی، تا ئەو کاتەی لە هەرێمیش ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت، بڕی هاوردەکردنیان بۆ مانگی شەش دیاریی کرد.
  • تورکیا هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی ڕاگرتووە 

    دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە پێچەوانەی خواستی خۆی و بۆ ڕێزلێنان لە سیاسەتی گەمارۆی نەوتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، نزیکەی مانگێکە هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی ڕاگرتووە.
  • وەزیری نەوت بانگهێشت دەکرێت 

    سەبارەت بە گرێبەستە نەوتییەكانی لەگەڵ ئەمریكا، ئێران، سعودیە و ئوردن و چۆنیەتی دابینكردنی سووتەمەنیی لەحاڵەتی توندتر بوونی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری نەوتی بانگهێشت کرد.
  • "بۆ پرسی موچە و بودجەی هەرێم وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتکرا" 

    بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پشكی هەرێم لەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی وەزیری دارایی حكومەتی عێراق کرد و پێدەچێت بانگهێشتی پەرلەمانیش بکرێت.
  • بە بەهای ٤.٦ ملیار دۆلار نەوتی بەسرە بەهەدەر دراوە 

    بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی دەست چەند پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەوتوون، بڕی ٤.٦ ملیار دۆلار لە کێڵگەیەکی نەوتی بەسرە بەهەدەر دراوە و بەڵگەکانیش ڕەوانەی دادگا کراون.
  • پرۆژەی مامۆستایان بێ گوێدانە ناڕەزایەتییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە 

    ​​​​​​​دەستبەکاربوونی پرۆژەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە مامۆستایان لە گەرمیان، ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیش دەڵێت: گوێ لە داواکارییەکانمان نەگیراوە و نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون و قیستەکان لە پرۆژەکەدا زۆر لە بازاڕ زیاترە، جێگری بەرێوەبەری لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانیش دەڵێت: هەر مامۆستایەک نرخەکانی پێ زۆرە ئەوە ڕای خۆیەتی چونکە وانییە.
  • داوادەکرێت حکومەتی هەرێم پابەندی بڕیارێکی بەغدا بێت 

    خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کۆبوونەوە و داوادەکەن حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە بڕیارەکەی حكومەتی ناوەند تایبەت بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشک و ماسیی بەستو و زیندو و هێلکە.
  • داهاتی مانگانەی نەوتی عێراق زیاتر لە ٦ ملیارد دۆلارە 

    وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، داهاتی مانگانەی نەوتی عێراق لە مانگێکدا لە نێوان شەش بۆ حەوت ملیار دۆلاردایە.
  • لە شەنگال درەوی گەنم و جۆ دەستیپێکرد 

    دوای فەرمانەکەی ٢٠١٤، ئەوە بۆ یەکەمجارە لە شەنگال گەنم و جۆ دەچێنرێت، هەرچەند بەرهەمی ئەمساڵ بەهۆی زۆریی بارانەوە زۆرە، بەڵام جووتیاران نیگەرانن لەوەی بەرهەمەکانیان لێ وەرنەگیریت.
  • پاڵاوگەیەکی بەنزین لە کەرکوک دروست دەکرێت 

    پاڵاوگەیەكی بەنزین لە كەركوك بە گوژمەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دروست دەكرێت و بە تەواوبوونیشی دەتوانێت ڕۆژانە بڕی ١٢ هەزار بەرمیل بەنزین بەرهەم بێنێت.
  • تورکیا چوار مانگە داهاتی نەوتی بۆ هەرێم نەگەڕاندووەتەوە 

    پەرلەمانتارانی عێراق ئاشکرای دەکەن، تورکیا داهاتی چوار مانگی نەوتی هەرێمی کوردستانی نەگەڕاندووەتەوە و ئەمەش بە هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی دوو مانگی مووچەخۆران ناودەبەن، پەرلەمانتارێکی هەرێمیش دەڵێت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی پرسیارەکانیان لەوبارەیەوە ناداتەوە.
  • دهۆک، بەرزبوونەوەی نرخ نیگەرانیی لێدەکەوێتەوە 

    هاوشێوەی شوێنەکانی تر لە شاری دهۆک-یش لە مانگی ڕەمەزاندا خواستی هاوڵاتیان لەسەر کاڵا و خواردن زیاتر دەبێت، لە بەرامبەردا بازرگان و فرۆشیاران نرخ بەرز دەکەنەوە، قائیمقامی شارەکەش دەڵێت: بەرزبوونەوەی نرخ پەیوەندیی بە ڕەمەزانەوە نییە، هەرکەسێکیش نرخ بەرزکاتەوە سزا دەدرێت.
  • شەنگال، هاوکاریی ئەو کەسانە دەکرێت کە دەگەڕێنەوە 

    لە شارەدێی تلعزێر سەربە شارۆچکەی شەنگال دوای ئەوەی ناوچەکە لە تەقەمەنییەکان پاککرایەوە، ژمارەیەک خێزان گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان، شارەوانی شەنگال-یش هاوکای ئەو خێزانانە دەکات بۆ کاری کشتوکاڵکردن.
  • ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی جەختدەکەنەوە بەغدا مووچە نابڕێت 

    ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختدەکەنەوە، کە هەڵوەشاندنەوەی یاسای بودجە لە دەسەڵاتی هیچ بەرپرسێکی عێراق-دا نییە و مووچە گەرەنتیی کراوە.
  • داهاتی خاڵە گومرگییەکان کێشەیەکی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدایە 

    نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خەزێنەی عێراق، کێشەیەکی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدایە و هەر ئەوەش بە نێودەوڵەتیکردنی چەندین مەرزی دیکەی هەرێمی ڕاگرتووە، هەروەها ڕەنگە عێراق جارێکی دیکە خاڵی گومرگیی لەنێوان کەرکوک و- هەولێر و سلێمانیدا دانێتەوە.
  • لە بازاڕی هەولێر نرخ بەرزە و چاودێریی نییە 

    هەرچەندە قائیمقامیەتی هەولێر دڵنیاییدا، کە مانگی ڕەمەزان نرخ بەرز نابێتەوە، بەڵام وەک کڕیاران و فرۆشیاران باسی دەکەن، نرخەکان بەرزبوونەوەی زۆریان بەخۆیەوە بینیوە و لیژنەکانیش چاودێریی بازاڕ ناکەن.
  • ڕۆژنیوز زانیاریی نوێ لەسەر قەرزەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە 

    ژمارە و ئاماری جیاواز لەلای پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حکومەت هەیە لەبارەی قەرزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەخۆی لە نێوان ١٥ بۆ ٢٨ ملیار دۆلاردا دەبینێتەوە، لەوەش ٥ ملیار دۆلاری پارەی بانکەکانی عێراقە.