ئابورى
كۆی بابەتەكان
-
"سوننە و شیعە كۆكن بودجەی کورد نەبێتەوە بە ١٧% "
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ٢٠١٩ی عێراق دەكات، پێی وایە تا خوێندنەوەی یەكەم لەسەر پرۆژەیاسای بودجە نەكرێت، گفتوگۆی نێوان لایەنە كوردییەكان و بەغدا ناكرێت، دەشڵێت: سوننە و شیعە كۆكن بودجەی کورد نەبێتەوە بە ١٧% .
-
-
گرانیی بەنزین هاوڵاتیانی هێنایە دەنگ
گرانیی نخی بەنزین چالاکوانانی شارۆچکەی کەلاری هێنایە دەنگ و داوادەکەن، کە کە نرخی بەنزین هاوتای نرخی ناوچەکەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بکرێت.
-
-
شۆک دەرمانی و گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران
بە دەستپێکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووریی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتیانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
لایەنەکان لە کارنامەى هەڵبژاردنیاندا چۆن دەڕواننە کێشەکان..بەشى پێنجەم
ئابووریی یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی بەرنامەی حزبەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هەرێم لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە تووشی قەیرانی ئابووریی بووە و کێشەی بێکاریی، کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات، کێشەی نەوت و بودجە لەگەڵ حکومەتی بەغدا و نەدانی مووچەی کارمەندان لە ئارادان، هاوڵاتیانیش حکومەت بە بەرپرسی ئەو کێشانە دەزانن.
-
-
-
داکشانی تمەن؛ بە سوودی دەوڵەت و زیانی خەڵکە
لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهای تمەن زیاتر لە ٣٠٠٪ داکشاوە، ئەوەش سەرەڕای هەموو بانگەشەکانی دەوڵەت بۆ نیشاندانی وەک قەیران، لە بنەڕەتدا بە سوودی دەوڵەتە و بە زیانی خەڵک، تا ڕادەیەک کە هەندێک لە چاودێرانی ئابوری پێیان وایە، دەوڵەت دەستێوەردانی بازاڕی دراو دەکات بۆ ئەوەی بەهای تمەن زیاتر دابەزێت.
-
پارەى پترۆدۆلار نەیتوانیوە چەمچەماڵ ئاوەدان بکاتەوە
قائیمقامی شارۆچكەی چەمچەماڵ دەڵێت، کە بەپارەى پترۆدۆلار چەندین پڕۆژەیان لە چەمچەماڵ ئەنجامداوە، چالاکوانێکى ئەو شارەش دەڵێت، کە هێشتا کەموکورتى زۆر هەیە لە چەمچەماڵدا و هەر پارەیەکیش هەبێت حزب بۆ مەرامى خۆى بەکارى دەهێنێت.
-
جوتیاران ڕێگای سەرەكیی سەیدسادق – پێنجوێن دادەخەن
لە بەرامبەر خەرجنەكردنی پارەی گەنم، جوتیارانی سنووری شارۆچكەی سەیدسادق دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ڕێگای سەرەكیی پێنجوێن – سەیدسادق-ییان داخست دەشڵێن:"تا پارەكانمان بۆ خەرج نەكرێت ڕێگاکە ناکەنەوە".
-
-
سەفین دزەیی: نەوتی کەرکوک بفرۆشرایە پێنج ملیارد دۆلار داهاتی دەبوو
سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە پێشنیاریانکردووە بۆ عێراق نەوتی کەرکوک لەڕێگای سۆمۆبفرۆشرێت، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە، وتیشی: ئەگەر ئەو نەوتە بفرۆشرایە ئەوا لەمانگی یەكەوە تاوەكو ئێستا نزیكەی پێنج ملیارد دۆلار داهاتی بۆ عێراق دەبوو.
-
-