ئابورى

كۆی بابەتەكان

  • ١٠ هەزار دۆلار چووەتە سەر نرخی خانوو و زەوی 

    هەڵگرتنی پاشەکەوت هەواڵێکی دڵخۆشکەربوو بۆ مووچەخۆران، بەڵام پێدەچێت لێکەوتە نەرێنییەکانی وابکات، ئەو دڵخۆشییە زۆر نەخایەنێت، بەوپێیەی پسپۆڕانی ئابووریی هۆشداریی لە هەڵئاوسانی بازاڕ دەدەن، وەک پێشینەیەکیش نرخی خانوو و زەوی لە هەندێک شوێنی سلێمانی ١٠ هەزار دۆلار زیادیکردووە.
  • پارە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوە 

    پارە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوە و تۆمەتباران دەستگیرکران.
  • ئەو ئۆتۆمبێلەی ملیارێک مووچەی تێدابوو دزرا دۆزرایەوە 

    ئەو ئۆتۆمبێلەی پارەی مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی شاری تێدابوو دزرا، بەبێ پارەكە لە نزیك گۆڕستانی مەسیحییەكان لە گردی مامە یارە دۆزرایەوە.
  • سلێمانی، ملیاردێك دیناری‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار دزرا 

    بەر لەوەی مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی "شار" لە سلێمانی، یەكەم مووچەی بێ پاشەكەوت بۆ ئەم مانگە وەربگرن، سەرجەم مووچەكەیان كە بڕەكەی یەك ملیار دیناربوو لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دزرا.
  • فەرمانبەران چاویان لە گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیانە 

    مامۆستایان و فەرمانبەران دڵخۆشن بە لابردنی پاشەکەوت لەسەر مووچەکانیان، ئاماژە بە کاریگەرییە خراپەکانی پاشەکەوتی مووچە دەکەن و دەڵێن کە "خەڵک هەبووە لە تاو بێ پارەیی خۆی کوشتووە"، لابردنی پاشەکەوتیش بە دەستکەوت نازانن، بەڵکو پێیان وایە، کە ئەرکی حکومەتە. ئەوان هەروەها چاویان لە گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیانە.
  • بەهای مریشک زیاتر لە ٥٠٪ گران بووە 

    قەیرانی ئابوری لە ئێران ڕۆژبەڕۆژ قووڵدەبێتەوە و دۆخی ژیانی خەڵک دژوارتر دەبێت بە شێوەیەک، کە توانای دابینکردنی پێداویستیە ڕۆژانەکانیان نەماوە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک بەهای مریشک ٥٠٪ زیادی کردووە. 
  • پاشەکەوتی مووچە لابرا - نوێکراوەتەوە 

    دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بۆ بڕیاردان لەسەر پاشەکەوتى مووچە کۆبووەوە کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکە کۆتایی هات بڕیاردرا بە لابردنی پاشەکەوتى مووچە.
  • وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت 

     وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، کە پلان هەیە بەندانی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێت، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە پێویستە سنورێک بۆ ناکۆکییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دابنرێت لەسەر کێشەی ئاو و بەشە ئاوی عێراق.
  • کۆڵبەریی بۆ؟ 

    هەرچەندە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی ئێرانە، بەڵام بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی کرێکاریی و مافەکانی مرۆڤ نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەریی دەکەن، ئەمەش پرسیار دروست دەکات، بۆچی خەڵکی ڕۆژهەڵات کۆڵبەریی دەکەن.
  • كاسبكارانی هەولێر: پێكنەهێنانی حكومەت و ململانێكان بازاڕی سست كردووین 

     پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و ئاڵۆزیی و ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەكان بە گشتیی و پارتی و یەكێتی بەتایبەتی، كاسبكارانی شاری هەولێری نیگەران كردووە و ئاماژە بۆئەوە دەكەن، كە ئەو دۆخە بازاڕی سست كردوون، داواشدەكەن هەرچی زووە لایەنەکان واز لە بەرژەوەندیی حزبی بێنن و بەرژەوەندی خەڵك ڕەچاوبكەن.
  • دوای ١٤ساڵ چاوەڕوانی زەوی دابەش دەکرێت 

    بە وتەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو مامۆستایانەی لە ساڵی ۲۰۰٥ بڕیاری وەرگرتنی زەویان لە پاێزگای هەڵەبجە پێدراوە و وەریان نەگرتووە، زەوییەکانیان پێدەدرێت، هەروەها زەوی بە کەسوکاری شەهیدان دەدرێت.
  • لە هەولێر دژی هاوردەكردنی ئاژەڵ گردبوونەوە كرا 

    دژی هاوردەكردنی ئاژەڵ لەدەرەوەی هەرێم، ئاژەڵدارانی سنوری پارێزگای هەولێر گردبوونەوە و داوایانكرد هاوردەكردنی ئاژەڵ سنووردار بكرێت.
  • هەڵئاوسان لە ئێران ٤٢٪ی تێپەڕاند 

    هەڵئاوسان لە ئێران بەردەوام لە هەڵکشاندایە و ئەم مانگە ڕێژەی هەڵئاوسانی خاڵبەخاڵ گەیشتووەتە ٤٢.٣٪ و پێشبینی دەکرێت دوای نەورۆز لە ٥٠٪ تێپەڕێت.
  • وڵاتی کوێت هاوکاری عێراق دەکات 

    وڵاتى کوێت بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و پێنج پارێزگایه‌ى عێراق ده‌نێرێت، که‌ به‌هۆى شه‌ڕى دژی داعشەوە وێنران بوون،‌ به‌و مه‌رجه‌ى سه‌رجه‌م پاره‌که‌ له‌ که‌رتى ته‌ندروستى خه‌رج بکرێت.
  • لەمەودوا مامەڵەی گومرگ لەمەرزەكانی هەرێم لەبری دینار بەدۆلار دەبێت 

    بڕیاری یەكخستنی پێناسەی گومرگی لە عێراق، كاریگەری لەسەر زیادبوونی نرخی بەشێك لە كاڵاكان و بە تایبەت لەسەر نرخی ئەو ئوتۆمبیلانە دروستدەكات، كە لەمەرزەكانەوە دێنە هەرێم، لەمەودواش مامەڵەی گومرگ لەمەرزەكان لەبری دینار بەدۆلار دەبێت.
  • یاسای بودجەی گشتی ٢٠١٩عێراق لە رۆژنامەی وەقایع بڵاوكرایەوە 

    یاسای بودجەی گشتی عێراق، كۆتا هەنگاوی پەسەندكردنی بڕی و لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقدا بڵاوكرایەوە، بەو پێیەش یاساكە تەنها جێبەجێكردنی ماوە.
  • ئورمیە، ٢٥٠ هەزار کەس لە قەراغ شاردا دەژین 

    قائیمەقامی پارێزگای ئورمیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاندووە، کە  ٢٥٠ هەزار کەس، کە دەکاتە٢٠٪ی ژمارەی دانیشتوانی شارەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قەراغی شار و لە ناو خانووی نەشیاودا دەژین.
  • موچەخۆران: مووچە چاک نەکرێت ناڕەزایەتییەکان سەرهەڵدەدەنەوە 

    مووچەخۆرانی گەرمیان، پێیانوایە لە پاش پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، هیچ بیانوویەك نەماوەتەوە بۆ حكومەتی هەرێم لە پێنەدانی مووچەی تەواوەتی و قەرەبونەكردنەوەی مووچەخۆران، ئاماژە بەوەشدەكەن: ئەگەر حكومەت بەشێوازی ڕابردوو بەردەوامبێت و مووچە چاك نەكات ناڕەزایەتییەكان سەرهەڵدەدەنەوە.
  • جەودەت: هیچ بیانوویەک بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی پاشەکەوت نەماوە 

    سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە نەماوە، ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لەگەڵ دەستبەکاربوونی پەرلەمانی هەرێم، یەکەم کاریان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوت دەبێت.
  • دامەزراندنی کەناڵی ئابوری نێوان ئێران و ئەوروپا ڕاگەیەندرا 

    کارەکانی دامەزراندنی کەناڵی ئابوری نێوان ئێران و ئەوروپا 'بۆ پشتیوانی لە دانوستانە بازرگانییەکان' لەلایەن وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیاوە گەیشتە کۆتایی بە فەرمی ڕاگەیەندرا.
  • ئێران، زیاتر لە ٧٠٪ی کرێکاران لەژێر هێڵی هەژاری ڕەهادا دەژین 

    ئابوریناسێکی ئێرانی دەڵێت، زیاتر لە ٧٠٪ی کرێکارانی ئێران لەژێر هێڵی هەژاری ڕەها ژیان بەسەر دەبەن، بە وتەی ئەو ئابووریناسە حەقدەستی کرێکاران نابێت لە سێ ملیون و ٧٠٠ هەزار تمەن کەمتر بێت، لە کاتێکدا ئێستا کرێکارێک یەک لەسەر سێی ئەو ڕێژەیە وەردەگرێت.
  • دوور نییە قەرز تەمەنی پاشەکەوتی مووچە درێژبکاتەوە 

    هەرێمی کوردستان بە دەقی یاسایی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی لە بەغدا مسۆگەر کرد، نوێنەرانی کوردیش لە بەغدا گەشبینن بە پەرەسەندنی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا، کە تەگەرە نەخاتە بەردەم ناردنی مووچە، بەڵام قەرز بووە بە مەترسیی لەسەر لابردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران.
  • هاوردەكردنی مریشك بۆ سلێمانی قەدەغە دەكرێت 

    بەهۆی پڕكردنەوەی پێداویستی بازاڕەكانی ناوخۆ لەلایەن كێڵگە پەلەوەرییەكانەوە و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیار درا ڕێكاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ڕێگرتن لە هاوردەكردنی بەرهەمی مرییشكی دەرەكی بۆ ناو پارێزگای سلێمانی و هاندانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەكارهێنانی مریشكی ناوخۆیی.
  • ناوەندی ئامار: هەڵئاوسان لە ئێران گەیشتە ٤٠٪ 

    ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاندووە، ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووریی لەم مانگەدا گەیشتووەتە ٤٠٪ کە بە بەراورد لەگەڵ شەش ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار ڕوودەدات.
  • ڕەوانەکردنی مووچەی پێشمەرگە و مووچەخۆران بە یاسا جێگیرکرا 

    یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق پەسەند کرا و تیایدا حکومەتی ناوەند پابەند کرا بە ڕەوانەکردنی مووچەی پێشمەرگە و مووچەخۆران، له‌ حاڵه‌تێكدا ئەگەر هه‌رێم-یش پابه‌ند نه‌بێت به‌ناردنی نه‌وت.