وەزارەتى دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مووچهی مانگی ١١ ى وەزارەتى دارایی و یەکەکانى ٧٠ و ٨٠ ی وەزارەتی پێشمەرگە دابهش دەکرێت.
وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچهی مانگی ١١ ى وەزارەتى دارایی یەکەکانى ٧٠ و ٨٠ ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
ڕۆژى ٢٥ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى دابەشکردنى موچەى بڵاوکردەوە، بەڵام پڕۆسەى دابەشکردنەکە زۆر بەهێواشى بەڕێوە دەچێت و لەو بەروارەوە تەنها موچەى لیوا هاوبەشەکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى تەندروستى دابەشکراوە.
مانگانە حکومەتى عێراق بڕى ٢٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەنێرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە سێ مانگى ڕابردوودا ئەنجومەنى وەزیران بە فەرمیى سێ جار واژۆى لەسەر ناردنى ئەو بڕە پارە کردووە.
ئ.م