پاش ئەوەى سەرۆکى ئەمریکا داواى لە کۆنگرێس کرد، کە باج لەسەر هاوردەکردنى بەنزین و دیزڵ بۆ ماوەی سێ مانگ ڕابگرن، تا ڕێگرى لە گرانبوونى نرخى سووتەمەنیى بەگشتیى و بەنزین بەتایبەت بکەن، بەهاى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزینى بەخۆوە بینى.
ڕۆژى سێشەممە، کۆشکى سپى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جۆ بایدن داواى لە کۆنگرێس و ویلایەتەکان کردووە، کە باج لەسەر هاوردەکردنى بەنزین و دیزڵ بۆ ماوەی سێ مانگ ڕابگرن، تا ڕێگریى لە گرانبوونى نرخى سووتەمەنىی بەگشتىی و بەنزین بەتایبەت بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا كۆشكی سپی ئاماژەى بەوەشکردووە: بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی حەوت كۆمپانیای نەوتی وڵاتەکەمان کردووە بە مەبەستى ئەنجامدانى كۆبوونەوەیەك لە ئەمڕۆدا بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان و كەمكردنەوەی نرخی بەنزین.
باجی فیدراڵی ئەمریکا لەسەر هاوردەکردن بۆ هەر گاڵۆنێک واتە پێنج لیتر بەنزین بڕى ١٨.٤ سەنتە و بۆ هەر گاڵۆنێک سوتەمەنى لە جۆرى دیزڵ رى ٢٤.٤ سەنتە.
بە وتەى چاودێران بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین مەترسییەکی گەورەى لەسەر داهاتووی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و سیاسەتی جۆ بایدن دروست دەکات، چونکە نەیتوانیوە بە شێوەیەکی بەرچاو کار بۆ جێگیرکردنی نرخی بەنزین بکات، کە لەلایەن بازاڕەکانى جیهان و کۆمپانیاکانەوە دەستنیشان دەکرێت.
لەپاش داواکەى جۆ ایدن لە کۆمپانیاکان و ویلایەت و کۆنگرێس نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و بەجۆرێک ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١١٠ دۆلار و شەش سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ١٠٤ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئ.م