هەینی, 27 مار 2020 – 13:16 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
پیشەسازیی نەوتی ڤەنزوێلا لەژێر کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا و تێکچوونی پەیمانی ئۆپیک و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دایە، بۆیە نەوتەکەی بە نرخێکی سەرسوڕهێنەر دەفرۆشێت.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنەکانی ڤەنزوێلا بڵاویانکردەوە، کە کاراکاس لەژێر کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا و تێکچوونی پەیمانی ئۆپیک و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچارە نەوتی خاوی خۆی بە هەرزانترین نرخ، ‘بەرمیلێک بە پێنج دۆلار’ بفرۆشێت و ئەمکارەی دەستپێکردووە.
ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسیاش بە ئاماژەدان بە هۆکارەکانی سەرەوە، نووسیویەتی: کڕیارانی نەوتی ڤەنزوێلا زۆر نیین، چونکە لە ئەنجامی بازرگانیی نەوت لەگەڵ ئەو وڵاتەدا لایەنی دووەم (کڕیار) گەمارۆکانی ئەمریکا دەیگرێتەوە و سزا دەدرێت، کۆگاکانی نەوتی ڤەنزوێلا پڕن، کاربەدەستان ناچار بوون بەرهەمهێنانی خۆیان تا ٤٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمبکەنەوە و بەم نرخە کەمە بیفرۆشن.
ش.ف