به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری کۆمپانیاى دانا گاز ڕایگەیاند، به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستاندا تا نیوەى یەکەمى ساڵی داهاتوو بە ڕێژەی لە ٢٥٪ بەرزدەبێتەوە، کۆمپانیاى دانا گازیش ئاماژەى بەوەکردووە: قازانجى کۆمپانیاکەمان لە سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌راورد به هه‌مان ماوه لە ساڵی رابردوودا بە ڕێژەی لە ١٢٥٪ زیادیكردووه.
پاتریك ئه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاى دانا گازى ئیماراتى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی دێت و ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز به ڕێژه‌ی ٢٥٪ .
پاتریك ئه‌لمان وتووشیەتى: لە ئێستاشدا كێڵگه‌ی كۆرمۆر ڕۆژانه ٤٤٠ ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بڕیاریشە ئەو بڕە تا ساڵی داهاتوو بۆ ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا به‌رز بکرێتەوە و ئەوەش ڕێژەى لە ٤١٪ى ئه‌و گازه‌یه، کە عێراق له ئێرانه‌وه هاورده‌ی ده‌كات.
کۆمپانیاى دانا غازى ئیماراتى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیاکەمان له هەریەکە لە وڵاتانى میسر، ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان کاردەکات و قازانجى کۆمپانیاکەشمان لە سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌راورد به هه‌مان ماوه لە ساڵی رابردوودا بە ڕێژەی لە ١٢٥٪ زیادیكردووه.
سەرەڕاى بەرزبونەوەى نرخى نەوت و زیادبوونى بەرهەمهێنانى گازى سروشتى، بە وتەى چاودێران و شارەزایانى بوارى ئابووریى شتێکى ئەوتۆ لەژیانى هاوڵاتیان بە ئاڕاستەى باشبوون ڕووى نەداوە و تەنانەت ئاماژە بەوەش دەکەن گوزەرانى هاوڵاتیان گرانبووە .
ئ.م