بەهۆى بڕیارێكى ڕێكخراوى ئۆپێك، ئەمڕۆ نرخى نهوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بهرزبووە و لە ئێستادا نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٢٧ سەنت و بەرمیلێک نەوت لە جۆرى خاوى ئەمریکا بە ٧١ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
نرخى بەرمیلێک نەوت لە هەردوو جۆرى برێنت و نەوتى خاوى ئەمریکا لە بازاڕەکانى جیهاندا بە بڕى سێ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبوەوە.
بە پێی بۆرسەى ئەمڕۆ نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە و بەجۆرێک بەرملێک نەوت لە جۆرى برێنت بە بڕى ٧٥ دۆلار و ٢٧ سەنت و بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە بڕى ٧١ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ماوەى یەک هەفتەیە بههۆى بڵاوبونهوهى كۆرۆناى گۆڕاوى جۆرى ئۆمیكرۆن نزیكهى لە ٩% نرخهكهى لهدهست دابوو.
هەروەها، چاودێران هۆكارى بهرزبونهوهى نرخى نهوت بۆ بڕیارێكى ڕێكخراوى ئۆپێك دهگهڕێننهوه، كه ئاماژەیان بەوەکردووە، ئهوان ههناردهى نهوت زیاتر ناكهن بههۆى بڵاوبونهوهى جۆره نوێیهكهى كۆرۆنا.
جێگەى ئاماژەیە، زانایانی باشووری ئهفهریقا، لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە جۆرێکى دیكهی ڤایرۆسى كۆرۆنایان دۆزییەوە و دەڵێن، نەوەى چوارەمى کۆرۆنایە و بە ئۆمكرۆن ناساندویانە و لە ئێستاشدا بەشێک لە وڵاتانى جیهان ڕێكاری توندی خۆپارێزیان بەرامبەر ئەو كەسانە گرتوەتەبەر، كە لە وڵاتانی كیشوەری ئەفریقاوە دەگەڕێنەوە و لەو چوارچێوەیەدا ئیسرائیل وەك یەكەم وڵات، سنوورەكانی بەڕووی جیهاندا داخستووە.
ئ.م