چوؤرشەممە, 20 ماي 2020 – 11:12 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەهۆی بەتاڵبوونەوەی ئەمبارەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی ٠.٣ بەزبوەوە، واتە بەراورد بە دوێنێ ١٠ سەنت بەرزتر بوەوە و بۆ ٢٠ی تەمووزی داهاتوو بە ٣٤ دۆلار و ٧٥ سەنت دیاریکرا، لە بەرامبەردا نەوتی ڕۆژئاوای تەکساس دوو سەنت دابەزیی و بە ٣١ دۆلار و ٩٤ سەنت دیاریکرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو مانگە نەوت بە کەمتر لەو نرخەی ئەمڕۆ مامەڵەی پێوە کراوە و فرۆشراوە، هۆکاری بەرز بوونەوەی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوێنێ ستیڤن مەنوچین، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بڕیاریدا پاڵپشتی کەرتی ئابووریی وڵاتەکەیان بکەن لە ڕێی وەرگرتنی قەرز بۆ چەند پرۆژەیەکی بچووک.
ک.س