KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, حوزه‌یران 28, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

توركیا باری لاری دارایی بە داهاتی نەوتی هەرێم ڕاست دەكاتەوە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
16/05/2022 - 7:57:55 am
لەناو ئابووری
0 0
A A
توركیا باری لاری دارایی بە داهاتی نەوتی هەرێم ڕاست دەكاتەوە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

توركیا بە دۆخێكی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت، لەلایەک هاڕەكردنی لیرەی توركی بەرامبەر بە دراوە جیهانییەكان و لەلایەكی ترەوە ئەو خەرجییە زۆرەی دەسەڵاتی ئەردۆغان بۆ هێرشی سەر ڕۆئاوا و باشووری كوردستان تەرخانی دەكات، ئابووریی ئەو وڵاتەی بردووەتە لێواری داڕووخان و بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو بارەلارە، بەشێك لە داهاتی نەوتی هەرێم خراوەتە خزمەت دەسەڵاتی ئەردۆغانەوە.

دابەزینی بەهای دراوی هەر وڵاتێك، هاوتایە بە داڕمانی ئابووریی ئەو وڵاتە و بێ بەهابوونی درواەكەی بەرامبەر دراوی بیانی و ئەمەش وادەكات، تێچووی هاوردەكردنی بەرزببێتەوە و لە هەمانكاتدا گرانیی لە ناوخۆی وڵاتدا دروست دەكات، ئەمە جگەلەوەی ئەركی سەرشانی هاوڵاتیان قورس دەكات لە هەمان كاتدا بودجەی وڵات تووشی كورت هێنان دەكاتەوە، ئێستا توركیا لەم دۆخەدایە.

ئەمڕۆ، ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە هەزار و ٥٥٠ لیرەی توركیی مامەڵەی پێوەكراوە، ئەمەش بە داڕووخانی مێژوویی لیرەی توركی بەرامبەر بە دراوە جیهانییەكان دادەنرێت.

ساڵی ٢٠٠١ بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەوە ناڕەزایی و خۆپیشاندان لە توركیا دروستبوو، ئەردۆغان لە پارتی سەعادەت جیابوویەوە و ئاكەپەی دامەزراند و بانگەشەی ئەوەی كرد كە بەهای لیرە دەباتەوە ئاستی خۆی و كێشەی كورد لە توركیا چارەسەر دەكات.

بەهۆی ئەو بانگەشانەوە، ساڵی ٢٠٠٢ توانی ٣٦٥ كورسیی پەرلەمانیی بباتەوە و توانی حكومەت پێك بهێنێت و ببێت بە سەرۆك وەزیران.

ساڵی ٢٠٠١ تا ساڵی ٢٠٠٥ دۆلارێك بەرامبەربوو بە ١.٣ لیرە، لە ٢٠٠٧ ەوە بەهای لیرە ڕووی لە دابەزین كرد و لە ساڵی ٢٠١٣ بەهای یەك دۆلار بەرزبوویەوە بۆ دوو لیرە، لەو كاتە بە دواوە دابەزینی لیرە بەشێوەیەكی نائاسایی بەردەوامبوو لە دابەزین، ساڵی ٢٠١٦ بەهای یەك دۆلار بووە بە ٣.٥٤ لیرە و ساڵی ٢٠١٨ دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك یەك دۆلار بەرزبوویەوە بۆ  ٦.٩ لیرە و ساڵی ٢٠٢٠ بەهای یەك دۆلار بۆ ٨.٨٩ لیرە بەرزوبوویەوە و ساڵی ٢٠٢١ بەهای یەک دۆلار گەیشتە ١١.٢٠ لیرە.

بە پێچەوانەی ئەو بانگەشانەی كە ٢٠ پێش ئێستا دەسەڵاتی توركیای پێگرتەدەست، سیاسەتی ئەردۆغان لە ٢٠ ساڵی حوكمی ڕەهایدا لیرەی توركی بێ بەهاكردووە بەرامبەر دراوی بیانی و خەریكە ئابووریی وڵاتەكەیشی لە لێواری داڕووخان نزیك دەكاتەوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بۆ بەرگرتن لە داڕووخانی ئابووریی و پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ساڵانەی، توركیا سوودی لە داهاتی نەوتی هەرێم وەرگرتووە، بەشێكی گەورە لە داهاتی هەرێم كە بە نادیاری ماوەتەوە گوماندەكرێت لەو ڕێككەوتنە ٥٠ ساڵییەی لەگەڵ توركیادا كراوە، بدرێت بە توركیا.

بودجەی گشتیی ساڵی ڕابردووی توركیا، ٩٠ ملیار و ٩١٧ ملیۆن و ٨٣٣ هەزار دۆلار بووە، بەڵام خەرجی گشتی ١٠٣ ملیار و ٣٣٦ملیۆن و ٧١٤ هەزار دۆلار بووە، بەو پێیەش بێت بودجەی توركیا ١٢ ملیار و ٤١٨ هەزار و ٩٤٣ هەزار دۆلار کورتهێنانی هەبووە.

ئەردۆغان و دەسەڵاتەكەی بەپێی ڕێككەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوتی هەرێم و توركیا سوودی لە داهاتی نەوت وەرگرتووە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی گشتی لەلایەك و كپكردنەوەی ناڕەزایی ناوخۆی وڵاتەكەی لە بەرامبەر زۆریی ڕێژەی خەرجی جەنگ.

بەپێی كۆتا قسەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مانگانە ٣٥٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی، بەبێ ئەوەی ڕوونی بكاتەوە ئەو بەشەكەی تری داهاتی نەوت چێ لێدێت.

لە ئێستادا هەرێمی كوردستان ڕۆژانە زیاتر لە ٤٢٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، كە داهاتەكەی مانگانە زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە، واتە ٥٥٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت نازانرێت چێ لێدێت، جگەلەوەی بڕێكی دەچێت بۆ گرێی گواستنەوە و كرێی كۆمپانیاكانی دەرهێنان و بە بازاڕكردن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورک، ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت لەنێوانیاندا هەیە، کە ناوەڕۆکەکەی شاراوەیە، بەپێی ڕێککەوتنەکە هەرێم لەڕێگای تورکیاوە نەوت هەناردە دەکات، بەمەش جگە لەوەی تورکیا قازانجێکی زۆر لە هەناردەکردنی ئەو نەوتە دەکات، ئەو بڕە داهاتەش کە بە نادیاریی ماوەتەوە، چاودێران دەڵێن، دەچیتە گیرفانی دەوڵەتی تورکەوە.

دەوڵەتی تورک تەنیا نەوتی بۆ بەرژوەندیی خۆی بەکارنەهێناوە، بەڵکو هەرێمی کوردستانی کردووەتە بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی و ئاسانکارییەکی زۆری لەلایەن پەدەکەوە بۆ دەکرێت.

بەپێی دوایین ئامار، کە بڵند محەمەد بەڕێوبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان بڵاویکردەوە، لە کۆی سێ هەزار و ٣١٥ کۆمپانیای بیانیی لە هەرێمی کوردستان، هەزار و ٤١٤ کۆمپانیایان تورکیین.

 هەناردەکردنی غازی هەرێم لەڕێگای تورکیاوە، یەکێکە لەو بابەتانەی کە بووەتە مەترسیی جدیی لەسەر هەرێمی کوردستان و پەدەکە سەرکێشیی بۆ دەکات، ئەمەش ناڕەزایی لایەنەکانی دیکە، عێراق و خەڵکی باشووری کوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە و دەوترێت، ئەگەر گرێبەستی غازیش لەگەڵ تورکیا واژۆ بکرێت، بە تەواویی داهاتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە خزمەتی دەوڵەتی تورکەوە، بەمەش تورکیا پرۆسە داگیرکارییەکانی لەسەر کوردستان زیاتر دەکات.

بە پێی ئامارەكانی دەوڵەتی تورک، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ١٥٪ی بودجەی توركیا بۆ شەڕ دانراوە، كە ٩٩ ملیار لیرەی توركییە و دەكاتە ١٠ ملیار دۆلار، بەڵام بەپێی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئاستی ستۆكهۆڵم، لەم ساڵدا توركیا ١٧.٧ ملیار دۆلار بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و پێداویستیی سەربازیی خەرجكردووە، ڕێژەی خەرجی سەربازیی توركیا زۆرترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی جیهاندا، لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا خەرجی سەربازی توركیا ٨٦ بەرزبووتەوە.

ئامارەكان ڕوونیدەكەنەوە، خەرجی سەربازیی تورکیای تووشی قەیرانی ئابووریی كردووە و لەگەڵ كەمكردنەوەی خەرجی سەربازیدا هەم لیرەی توركی بەهای بۆ دەگەڕێتەوە، هەم لە كورتهێنانی بودجەی ساڵانە ڕزگاری دەبێت.

س.س

دواتر

مامۆستایانی زانکۆ هاوکارییکردنی داگیرکەران بە خیانەت ناودەبن

پێشتر

ڕۆژنامەنووسان: مێژووی پەدەکە پڕە لە تیرۆری دەنگە ئازادەکان

بابەتی پەیوەندیدار

كۆمپانیایەكی دیكەی ئەمریکیی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کشایەوە

كۆمپانیایەكی دیكەی ئەمریکیی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کشایەوە

27 حوزه‌یران 2022
ڕێکخراوی ستۆپ: باج ٦٢١٪ زیادیکردووە

ڕێکخراوی ستۆپ: باج ٦٢١٪ زیادیکردووە

26 حوزه‌یران 2022

ڕاوێژكارێكی كازمی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بۆ نرخی پێشووی زانیاریی دەخاتەڕوو

گرانیی نرخی شتومەك توانای كڕینی هاوڵاتیانی سنووردار كردووە

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

نرخى زێڕ و دراوەکان

پێشتر
ڕۆژنامەنووسان: مێژووی پەدەکە پڕە لە تیرۆری دەنگە ئازادەکان

ڕۆژنامەنووسان: مێژووی پەدەکە پڕە لە تیرۆری دەنگە ئازادەکان

زۆرترین خوێندراو

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

28 حوزه‌یران 2022

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار سیستمێکی کامێرای چاودێریی سوپای تورکی داگیرکەر تێکدەشکێنن، گەریلاکان لە ساتی ئەنجامدانی چالاکییەکەدا دەڵێت: سوپای تورک ئیرادەی...

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

28 حوزه‌یران 2022

ئەگەرچیی کەم ڕۆژ هەیە نەکەونە شەڕەوە و هیچ کاتێک نییە بەبێ دەنگی فڕۆکە و بۆردوومان تێینەپەڕێنن، بەڵام ئەوان ئەشکەوتەکانیان کردووەتە...

 “پەدەکە دزی لەو کەلوپەلانە دەکات کە ئەمریکیەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی دەنێرن”

 “پەدەکە دزی لەو کەلوپەلانە دەکات کە ئەمریکیەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی دەنێرن”

27 حوزه‌یران 2022

پەدەکە دزی لەو کەلوپەلانە دەکات کە ئەمریکیەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی دەنێرن و هەر بەو هۆیەشەوە گرژی لە نێوان فەرماندەی هێزە...

کەجەکە: تۆڵەی هاوڕێ هەڵمەت و هەموو شەهیدان لە فاشیستەکان دەکەینەوە

کەجەکە: تۆڵەی هاوڕێ هەڵمەت و هەموو شەهیدان لە فاشیستەکان دەکەینەوە

27 حوزه‌یران 2022

لە مەراسیمی سێیەمین ساڵیادی شەهید هەڤاڵ هەڵمەتدا خانەوادەکەی جەختیان لەوە کردەوە، پەیمان دەدەن لەسەر ڕێبازەکەی ئەو بەردەوامبن، هاوکات کەجەکەش لە...

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

27 حوزه‌یران 2022

سەربازانی تورک کە لە ناوچەی 'بەردە کۆن' لە ئەشکەوتی برینداران گیریان خواردووە، لە ترسی گەریلا خۆیان دەشارنەوە. ئەو پێداویستیانە، کە...

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

28 حوزه‌یران 2022

ناسنامەی بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی کۆلێژی سەلاحەدین ئاشکرا کرا و دەوترێت، کوڕی بەرپرسێکی پەدەکەیە. ئاسایشی شاری هەولێر، دەستگیرکردنی بکوژی دوو...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke