KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
پێنج شه‌ممه‌, ئایار 19, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

حكومەتی هەرێم ئیفلاسی كردووە و هۆكارەكانی ئاشكرا دەكرێت

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
08/05/2022 - 3:09:06 pm
لەناو ئابووری
0 0
A A
حكومەتی هەرێم ئیفلاسی كردووە و هۆكارەكانی ئاشكرا دەكرێت
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئاماژەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن، كە حكومەتی هەرێم ئیفلاسی كردووە و بۆ پاڵپشتی قسەكانی ١٠ خاڵی ڕیزكردووە و وەك خۆی دەڵێت، بەڵگەی ئیفلاسیی حكومەتە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: سەرەڕای‌ داهاتی‌ زۆری‌ کوردستان بەهۆی‌ بەرزبوونەوەی‌ بەردەوامی نرخی‌ نەوت ‌و بەردەوام زیادبوونی‌ داهات لە سەرچاوەکانی گومرگ‌ و باج‌ و ڕسوماتەوە، بەڵام بێجگە لە “ئیفلاس” دۆخی دارایی حکومەتی هەرێم هیچ پێناسەیەکی دیکە هەڵناگرێت.

ئەو پەرلەمانتارە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک ئەو هێمایانەی خستووەتە ڕوو، کە نیشانەی مایەپوچ بوونە و نووسیویەتی: حکومەت توانای‌ خەرجکردنی‌ مووچەی‌ مووچەخۆرانی‌ نیە بە پێی‌ کات ‌و بەرنامەیەکی‌ ڕێک‌وپێکی مانگانە، کە متمانە لای‌ مووچەخۆران دروست بکات‌، هەروەها ببێتە هۆی‌ سەقامیگریی بازاڕو پاراستنی هاوسەنگییەکەی‌.

عومەر گوڵپی، ڕایگەیاندووە”حکومەت تا ئێستا نزیکەی (٢١ ترلیۆن دینار) قەرزاری‌ مووچەخۆرانەو تا ئێستا هیچ بەرنامەو پلانێکی‌ نیە بۆ گەڕاندنەوەی‌ ئەو قەرزانە! بۆ هاووڵاتیان، ئەمە بێجگە لە چەند ترلیۆن دینارێک قەرزی تر کە نە بڕەکەی نەهۆکاری قەرزەکە دیارنییە، ئەوەش بەهۆی بەکارهێنانی پارەی بانکە ئەهلیەکان و پارەی هاووڵاتیان و صندوقە جۆراو جۆرەکان، بەبێ هیچ پشتیوانیەکی یاسایی و هیچ پلان و بەرنامەیەک بۆ گەڕاندنەوەیان”.

دەشڵێت: حکومەت نزیکەی‌ (یەک ملیار دۆلار) قەرزاری‌ بەڵێندەرانەو تا ئێستا هیچ بەرنامەیەکی‌ نیە بۆ گەڕاندنەوەی‌ ئەو پارانە کە مافی‌ یاسایی‌‌و شەرعی‌ خۆیانەو لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا سەدان بەڵێندەر بەو هۆیەوە تووشی‌ قەرزاری‌‌و کێشەی‌ کۆمەڵایەتی‌ بوون بەهۆی‌ دەستبەسەراگرتنی‌ پارەکانیان لەلایەن حکومەتەوە.

باس لەوەش دەكات، بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، زیاتر لە شەش ساڵە پلە بەرزکردنەوەی‌ فەرمانبەران‌ ڕاگیراوە، بەو بڕیارەش‌ مانگانە لەنێوان (٦٠ تا ٣٠٠ هەزار دینار) زیان بە فەرمانبەرانی‌ شارستانی‌ دەکەوێت.

ئاشكرای دەكات، بانکەکان یەک دیناریان تێدا نیە و هیچ پشتیوانیەکی‌ دارایی بۆ هیچ چین‌ و توێژو سێکتەرێک بوونی‌ نیە دەڵێت: لەکاتێکدا نەبوونی پشتیوانی بەشێوەی مینحە یان قەرز بۆ جوتیاران و بازرگانان و پیشەوەران و گەنجانی بێکار، دۆخی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو خراپتربوون دەبات.

هەروەها، زیاتر لە ٢٠ هەزارفەرمانبەری‌ گرێبەست چاوەرێن بڕیاری‌ بە هەمیشەییکردنی‌ ڕاژەکانیان بدرێت، کە بەپێی‌ بنەما دەستوریی ‌‌و یاسایییەکان ‌و ڕێنماییەکانی‌ حکومەت خۆشی‌ دەبوو دوای‌ سێ ساڵ لە کارکردن بکرێنە هەمیشیەیی‌، بەڵام هیچ بەرچاوڕوونیەک تا ئێستا بۆ بەهەمیشەییکردنیان نیە.

جگەلەوەش، زیاتر لە  ٦٠٠ هەزار هاوڵاتی‌ بێکارن کە نزیکەی‌ ٤٠٠ هەزاریان گەنجانی تەمەن ١٦ بۆ ٢٤ساڵن، لەناو ئەو بێکارانەشدا زیاتر لە ٢٠ ەزار گەنج بەناونیشانی مامۆستای وانەبێژ (کە لە هیچ یاسایەکدا ناونیشانی کارکردنی لەمجۆرە بوونی نیە) ناچاری کارکردنن لە دۆخێکی خراپی بژێوی و کەم و کورتی لە مافدا، حکومەتیش هیچ بەرنامەو پلانێکی‌ نیە بۆ ڕزگارکردنی‌ هاووڵاتیانی‌ بێکار بەتایبەت گەنجان لەو دۆخەی‌ تیایدان!

گوڵپی وتیشی: بە بەهای‌ نزیکەی  پێنج ملیار دۆلار نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ پڕۆژەی جۆراو جۆر وەستاون، بەشێک لەو پڕۆژانەش بەهۆی وازلێهێنانیان زیانی گەورەیان بەرکەوتووە کە بە ملیۆنەها دۆلار دەخەمڵێنرێت، حکومەتیش هیچ پلان‌و بەرنامەیەکی نیە بۆ بەگەڕخستنەوەی ئەو پڕۆژانەو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان.

“لەماوەی‌ دە ساڵی‌ ڕابردوودا، دەیان ‌و سەدان کۆڵان ‌و گەڕەکی‌ نوێ لە شارو شارۆچکەکان دروست بوون‌ کە بەدەست کێشەکانی نەبوونی ڕێگاوبان‌و ئاوی‌ خواردنەوەو ئاوەڕۆو نەخۆشخانەو قوتابخانەو سەوزایی‌ و کەمی خزمەتگوزاریی دەناڵێنن، حکومەتیش هیچ بەرنامەو پلانێکی‌ نیە بۆ وەڵامدانەوەی‌ داوای‌ ئەو هاووڵاتیانە لەو گەڕەک و کۆڵانە نوێیانەو کۆتایهێنان بە چاوەڕوانیان” عومەر گوڵپی وای وت.

ئەوەشی نوسیووە، حکومەت یاسای‌ بودجەی‌ نیە، هەروەها هیچ شەفافیەتێکیشی‌ لە داهات‌و خەرجیەکانی‌ نیەو هیچ کەس نازانێت بەرنامەو پلانی‌ بۆ هەر ساڵێکی‌ دارایی‌ بۆ سێکتەرو بوارە جیاجیاکان و ژیانی‌ خەڵک چیە؟

دەشڵێت: لە بەرانبەر ئەم دۆخە داراییەی حکومەتدا، حزبەکانی دەسەڵات ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەوڵەمەند دەبن، ئاشکراتر لەڕێگەی کۆمپانیاکانیانەوە داهات بۆ خۆیان کۆ دەکەنەوە، بەڕێگەو شێوازی جۆراو جۆر زیاتر دەست بەسەر زەوی نایاب لەشارەکان دەگرن و زیاتر تەنگ بە سەرمایەدارە ڕاستەقینەکان هەڵدەچنن بۆ پشکی خۆیان، بەجۆرێک بە پێی زانیارییەکان لەماوەی ساڵێکی ڕابردوودا ژمارەیەک سەرمایەداری کورد ڕوویان لە بەغداو شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کردووە بۆ کاری بازرگانی و وەبەرهێنان، چونکە پێیان وایە ئەوێ شوێنێکی باشترە بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەکانیان، ئەمەش سەرەتای مەترسییەکی گەورەیە کە هەڵهاتنی سەرمایەدارەکانە، ئەم دیاردەیەش خراپتربوونی دۆخی بێکاریی و جوڵەی بازاڕ لە هەرێمی کوردستان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

س.س

دواتر

هەرێم لە ماوەى دوو مانگدا هەزار و ٢٢٤ مێگابایت کارەباى بە عێراق فرۆشتووە

پێشتر

تیمێکی گەریلای ژن کوڕەژارۆ دەکەنە دۆزەخی سوپای تورک

بابەتی پەیوەندیدار

نرخى زێر، نەوت و دراوەکان

نرخى زێر، نەوت و دراوەکان

18 ئایار 2022
چۆن کێشەی داهاتی نەوت لەنێوان بەغدا و هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە؟

چۆن کێشەی داهاتی نەوت لەنێوان بەغدا و هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە؟

18 ئایار 2022

نرخى زێر، نەوت و دراوەکان

عومەر گوڵپى: وەزیری دارایی خۆی لە وەڵامی ڕاستەقینە لادەدات

مریشك گران ده‌بێت‌ و هۆکاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كرێت

نرخى زێڕ، نەوت و دراوەکان

پێشتر
تیمێکی گەریلای ژن کوڕەژارۆ دەکەنە دۆزەخی سوپای تورک

تیمێکی گەریلای ژن کوڕەژارۆ دەکەنە دۆزەخی سوپای تورک

زۆرترین خوێندراو

دوایین زانیاریی لەسەر تەندروستیی خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز

خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز گیانی لەدەستدا

18 ئایار 2022

زەکی محەمەد چەلەبی، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستان و خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە شاری سلێمانی، کە شەوی ڕابردوو تەقەی لێکرا، کەمێک...

هەپەگە ئەنجامی چالاکییە گەورەکەی برادۆستی ئاشکرا کرد

هەپەگە ئەنجامی چالاکییە گەورەکەی برادۆستی ئاشکرا کرد

18 ئایار 2022

هەپەگە ئەنجامی ئەو چالاکییانەی ئاشکرا کرد، کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە برادۆست ئەنجامیاندا و ڕایگەیاند: ٢٨ داگیرکەر سزادراون. ڕۆژی ١٦ی...

توركیا بەردەوامە لە تیرۆركردنی پەنابەرانی سیاسیی

توركیا بەردەوامە لە تیرۆركردنی پەنابەرانی سیاسیی

18 ئایار 2022

دەوڵەتی تورك لە كاردانەوەی ئەو شكستە مێژووییەی لە ٢٣ی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە، بە بەردەوامیی تووشی دەبێت و گورزی كوشندەی لەلایەن...

ڕێکخراوی میزۆپۆتامیا: چیتر بێدەنگیی بەرامبەر ڕژانی خوێنی هاوڕێیانمان قبوڵ ناکەین

ڕێکخراوی میزۆپۆتامیا: چیتر بێدەنگیی بەرامبەر ڕژانی خوێنی هاوڕێیانمان قبوڵ ناکەین

18 ئایار 2022

تەرمی محەمەد زەکی چەلەبیی، خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە پزیشکی دادی شاری سلێمانی ماوەتەوە و کەسوکارەکەشی بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازەکەی دەدەن،...

دوایین زانیاریی لەسەر تەندروستیی خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز

دوایین زانیاریی لەسەر تەندروستیی خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز

18 ئایار 2022

دوای ئەوەی لەناو ڕێستۆرانتەکەی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە، خاوەنی ڕێستۆرانی دەنیز لە شاری سلێمانی لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکدایە و تا...

خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە سلێمانی تەقەی لێکرا

خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە سلێمانی تەقەی لێکرا

18 ئایار 2022

کەمێک پێش ئێستا خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە شاری سلێمانی تەقەی لێکرا و بریندار بوو.  درەنگانی ئەمشەو  محەمەد زەکی چەلەبی، خاوەنی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke