چوؤرشەممە, 22 أبر 2020 – 09:46 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ڕێککەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی یەکێتی، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆمەکی سەرمایەداران بۆسەر حسابە بانکیەکەی ئەنجومەنی وەزیران کە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا کردبویەوە، زیاتر لە ٢١ ملیار دینار بووە و ئەو بڕە پارەیەش کە لەبەغداوە ھاتووە، سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بووە، ئەمە جگە لەھاوکاریەکانی دیکەی who و سەرمایەداران بە خواردن و کەلوپەلی پزیشکی.
ڕێککەوت زەکی لەو ڕاگەیەنراوەدا دەڵێت، تا ئێستا کۆی خەرجیەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەرجەم سێکتەرەکانیەوە زیاتر لە ١٧ ملیار دینارە، ئەوەی ماوەتەوە ٨ ملیار دینارە کە بە کاش لە دوای ھەموو خەرجیەکانەوە بۆی ماوەتەوە.
هەر لەسەر ئەو بنەمایە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە بیانووی کۆرۆنا بۆ حکومەتی ھەرێم لە دابەشنەکردنی مووچە بنەمای ڕاستی نییە، چونکە تەنها لەم قەیرانەدا هەشت ملیار دیناری قازانج کردووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، کۆی گشتی پارەی خەرجکراو لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان (بەو پارەیەی لە حکومەتی فیدراڵی عێراقیشەوە هاتووە) بۆ هەر دوو مانگی ئازار و نیسان بریتیە لە ١٧ ملیار و ٣٩٠ ملیۆن و ١٦٢ هەزار دینار کە بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆیەکان خەرجکراوە.
ک.س