چوؤرشەممە, 10 يون 2020 – 09:33 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
یەکێتی گواستەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی کە ٢٩٠ کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەندامە تیایدا ئاشکرایکرد، قازانجی ئاسمانی ئەمساڵ لە جیهاندا ناگاتە ٤١٩ ملیار دۆلار کە ئەوەش نیوەی داهاتی ساڵی ڕابردوو بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی یەکێتییەکە ئەمساڵ خراپترین ساڵی دارایی بووە لە مێژووی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان، هەروەها ئەو زیانە گەورەیەش لە سەرەتادا پێشبینی کرابوو، بەوپێیەی هاتووچۆی گەشتیاران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردبوو.
ئەلێکساندەر دو جونیاک، سەرۆکی جێبەجێکاری یەکێتییەکە دەڵێت، شکستەکە هێندە گەورەیە، بەراورد ناکرێت، هەروەها پێشبینی دەکات ئەو کۆمپانیایانە بە ڕێژەی ٢٣٠ ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا زیان بکەن لەم ساڵدا، دوای ئەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ دوو ملیار و ٢٥٠ ملیۆن کەس کەمیکردووە، کە ئەوەش بە نزیکەیی نیوەی ژمارەی ساڵی ڕابردووە.
یەکێتییەکە پێشبینی ئەوەش دەکات، ئەم کەرتە زیانی زیاتر بکات لە ساڵی داهاتوودا، بەوپێیەی زیانەکە بەشێوەیەکی گەورە بۆ ١٥ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار کەمدەکات.
ک.س