بڕیارە سبەینێ موچەى ئەو وەزارەتانە دابەشبکرێت کە موچەیان پێنەدراوە بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو دێت.
بەپێی خشتەى وەزارەتى دارایی، سبەینێ موچەى خوێندنی باڵا و شارەوانی و کارەبا و ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری دابەشدەکرێن.
هەر بەپێی خشتەکە، موچەى سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، لەگەڵ خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەکرێت.
پێشترفارس عیسا، بەرپرسی نوێنهرایهتیی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بهغدا، ڕایگهیاند “بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگی ١٢ی ساڵى ڕابردوو بۆ هەرێم دراوە، پاش تەواوکردنی ڕێکارەکان ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە سەر هەژمارى لقی هەولێری بانکی ناوەندی”.
ڕۆژى ٢٣ ى مانگى ڕابردوو وەزارەتی دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت بۆ رۆژی ٢ی مانگی کانونی دووەم و ئەوەش نیگەرانى موچەخۆرانى بەدوای خۆیدا هێنا و تاوەکو ئێستاش پڕۆسەى دابەشکردنى موچە بەشێوەیەکى خاو بەڕێوە دەچێت.
ها-غ