بڕى هه‌ناردەکردنى نه‌وتی خاو لە مانگى نیساندا بۆ دەرەوەى وڵات، بریتیبووە لە ١٠١ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٦٦٢ بەرمیل، كۆی گشتیی داهاتی هەناردەکردنى نەوتیش لەو مانگەدا ١٠ ملیار و ٦٠٩ ملیۆن و ٢٥٢ هەزار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌پێی دوایین ئامار، كه له‌لایه‌ن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق – سۆمۆ خراوەتەڕوو، کۆی بڕی نەوتی فرۆشراوی کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی ڕابردوودا بریتبووە لە ٩٨ ملیۆن و ١٠٠ هەزار و ٤٢ بەرمیل و بڕی نەوتی هەناردەکراوی-ش- لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە بریتیبووە لە دوو ملیۆن و ٩٩١ هەزار و ٦٠ بەرمیل نەوت.
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق – سۆمۆ سه‌باره‌ت به‌كۆی گشتیی داهاتی نه‌وتی عێراقیش لە مانگى نیسان ئەوەى خستووەتەڕوو، كۆی گشتیی داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له مانگی ڕابردوودا، بریتیبووە لە ١٠ ملیار و ٦٠٩ ملیۆن و ٢٥٢ هەزار دۆلار .
لەبارەى نرخى بەرمیلێک نەوتى فرۆشراو لە مانگى نیساندا کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەکردووە، تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لەو مانگەدا بە ١٠٤ دۆلار و ٦٤ سەنت دانراوە.
بەپێى ڕاگەیەندراوى کۆمپانیاى سۆمۆ، داهاتى نەوت لە مانگى نیسان-دا بەراورد بە مانگى ئازار کەمیکردووە، بەشێوەیەک لە مانگى ئازاردا بڕی ٩٩ ملیۆن و ١٣٠ هه‌زار و ٦٧٧ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وى وڵات كراوه و كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی بریتیبووە لە ١٠ ملیار و ٩١٣ ملیۆن و ١٧٩ هەزار دۆلار بووه.
ئ.م