ماڵپەڕی نەخشەی بازرگانی، کە نەخشەی بازرگانی وڵاتان بۆ هەناردەکردن، هاوردەکردن دیارى دەکات بڵاویکردەوە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار بووە، دەشڵێن، هەناردەى بەرهەمەکانى ئێران بۆ عێراق زیادیکردووە.
ماڵپەڕی نەخشەی بازرگانی، کە نەخشەی بازرگانی وڵاتان بۆ هەناردەکردن، هاوردەکردن دیارى دەکات بڵاویکردەوە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا زیاتر لە ١٠ ملیار و ١١١ ملیۆن و ٢٠٢ هەزار دۆلار بووە .
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، زۆرینەى هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق لە سووتەمەنی غازدا چڕ بووەتەوە و پاشان ئاسن و پۆڵا و پلاستیک لە پلەى دووەمى ئەو کاڵایانەن، کە ئێران بۆ عێراقى ناردووە.
جێگەى ئاماژەیە بەپێى ڕاگەیەندراوەکە هەناردەى بەرهەمەکانى ئێران بۆ عێراق لەماوەى ساڵانى ٢٠١٧ تا بە ڕێژەی لە ١% زیادیکردووە.
ئ.م