KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
پێنج شه‌ممه‌, حوزه‌یران 30, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

كۆمەڵەی قوربانیانى هەڵەبجە لەبارەى بڕینى مینحەکانیان هۆشداریى دەدەنە حکومەت

  ڕۆژنیوز - هەڵەبجە
20/06/2022 - 11:54:47 am
لەناو ئابووری
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

بریندارانى بەرکەوتەى چەکى کیمایی لە هەڵەبجە، لەبارەى بڕینى مینحەکانیان  گردبوونەوە و سەرۆکى كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجەش، ڕایگەیاند: پرۆژە یاساكە لە پەڕلەمان دەرچووە، ئێستا حكومەت قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێیدەكات ئەگەر نا خۆپیشاندانى سەرتاسەریى ئەنجام دەدەین.

ئەمڕۆ بریندارانی بەرکەوتەى چەكی كیمیایی و كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، لەسەر بڕینی مینحەکانیان لەبەردەم نەخۆشخانەی كیمیابارانکراوانى هەڵەبجە گردبوونەوە و تێیدا لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەیی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەیاننامەیەکى خوێندەوە.

لە سەرەتاى قسەکانیدا سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە وتى: ئێمە پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندییدارەكان دەكەین، بەمەبەستی پێداچوونەوە بەو پرۆژە یاسای چاکسازییەی، کە لە پەرلەمانی هەرێمى كوردستان دەرچووە.

لوقمان عەبدولقادر وتیشى: بەداخەوە بەبێ‌ ئەوەی ڕەچاوی ژیان و بارودۆخی قوربانیانی كیمیاباران بكرێت، پرۆژە یاساكە لە پەڕلەمان دەرچووە و لەئێستاشدا حكومەت قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێیدەكات.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند: ئەو بەركەوتوانەى چەکى کیمایی، کە مامۆستا و فەرمانبەرن بەپێیى ئەو پرۆژە یاسایە مینحەكانیان دەبرێت، هەربۆیە وەك بەركەوتوانی كیمیاباران داوا لەسەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەكەین ڕەچاوی داواكارییەکانمان بکەن.

 لوقمان عەبدولقادر باسی لەوەشکرد: داواکارین ئەو پڕۆژە یاسایە جێبەجێنەكرێت بۆ ئەوەى بگەڕێندرێتەوە پەرلەمانى هەرێم و ئەو بڕگەى تایبەت بە ئێمى هەموار بکرێتەوە، چونكە ڕێزگرتن لە قوربانیان بەو جۆرە نابێت.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشى خستەڕوو: ئەو بەرکەوتوانەى چەکى کیمایی، کە مامۆستا و فەرمانبەرن ناتوانن موچەکانى خۆیان بەكاربێنن بۆ مەبەستى چارەسەرکردنى خۆیان.

لوقمان عەبدولقادر دەشڵێت: داواکارین لە ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیارەكان، کە بەدەم داواكارییەكەمانەوە بێن ئەگەر نا ناچار دەبین لەبەردەم سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ناڕەزایەتی دەرببڕین و خۆیشانادنى سەرتاسەرى ئەنجام بدەین.

لە کۆتایى قسەکانیدا سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە وتى: دەبێت قوربانیانی كیمیاباران لەم نەهامەتیەى ئێستا تێیدان ڕزگار بكرێن، چونکە ناكرێت قوربانیانی كیمیاباران سەرفترە و زەكاتیان پێبدرێت.

بەپێی پرۆژە یاساى چاکسازیى، کە لەپەرلەمانى هەریمى کوردستان دەرچووە، بریندارانی بەرکەوتەى چەكی كیمیایی موچەیی یەك ساڵیان لێوەردەگێرێتەوە، پێشتر وەریانگرتووە و چیتریش مینحەکانیان پێنادرێت.

ئ.م

 

 

دواتر

ژنە گەریلایەکی عەرەب لە بەرەکانی جەنگەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

پێشتر

سوپای تورک گوندەکانی شەهبا تۆپباران دەکات

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی لە پرۆسەی نەوتی هەرێم دەكشێنەوە لە زیادبووندایە

ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی لە پرۆسەی نەوتی هەرێم دەكشێنەوە لە زیادبووندایە

29 حوزه‌یران 2022
كۆمپانیایەكی دیكەی ئەمریکیی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کشایەوە

كۆمپانیایەكی دیكەی ئەمریکیی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کشایەوە

27 حوزه‌یران 2022

ڕێکخراوی ستۆپ: باج ٦٢١٪ زیادیکردووە

ڕاوێژكارێكی كازمی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بۆ نرخی پێشووی زانیاریی دەخاتەڕوو

گرانیی نرخی شتومەك توانای كڕینی هاوڵاتیانی سنووردار كردووە

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پێشتر
سوپای تورک گوندەکانی شەهبا تۆپباران دەکات

سوپای تورک گوندەکانی شەهبا تۆپباران دەکات

زۆرترین خوێندراو

بەڤیدیۆ.. سەربازانی تورک لە ترسی گەریلا ناوێرن سەر بەرزبکەنەوە

بەڤیدیۆ.. سەربازانی تورک لە ترسی گەریلا ناوێرن سەر بەرزبکەنەوە

29 حوزه‌یران 2022

سەربازە داگیرکەرەکانی تورک ناوێرن لە ترسی گەریلاکاندا سەریان بەرز بکەنەوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەبێ جوڵە دەمێننەوە، گەریلاکانیش ئەو...

پەکەکە: مەسرور بارزانی بە زمانی هاوکار و تەسلیمبوونی دەوڵەتی تورک قسە دەکات

پەکەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر یاداشتی ڕیککەوتنی تورکیا و سوید و فینلەندا ڕاگەیاند  

29 حوزه‌یران 2022

پەکەکە هەڵویستی خۆی لەسەر یاداشتی ڕیککەوتنی نێوان دەوڵەتی تورک و هەریەکە لە سوید و فینلەندا ڕاگەیاند و یاداشتەکە بە سەودا...

ئامینە کاکەباوە پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری دەرەوەی سوید دەکات

ئامینە کاکەباوە پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری دەرەوەی سوید دەکات

29 حوزه‌یران 2022

لەسەر ڕازیبوونی سوید بە مەرجەكانی دەوڵەتی تورك بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ، ئامینە كاكە باوە هەڕەشەی بەرزکردنەوەی پێشنیار بۆ لێسەندنەوەی متمانەی...

هەپەگە شەهیدبوونی دوو گەریلای لە باکووری کوردستان ڕاگەیاند

هەپەگە شەهیدبوونی دوو گەریلای لە باکووری کوردستان ڕاگەیاند

29 حوزه‌یران 2022

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە شەڕێکدا دژ بە سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی شەمزینانی باکووری کوردستان شەهید بوون،...

هێرشیکی موشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا

دەنگی تەقینەوەی بۆمبێک لە سلێمانی بیسترا.. نوێکراوەتەوە

29 حوزه‌یران 2022

کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لەیەکێک لە گەڕەکەکانى شاری سلێمانی بیسترا وباس لەوە دەکریت کە برینداری لیکەوتووەتەوە بەڵام وتەبێژی ئاسایش...

هێرشیکی موشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا

پێکدادانی توند لە دەروازەی سنووری دەشتان – سەرزێرێ ڕوویدا

28 حوزه‌یران 2022

بەهۆی پێکدادانی سەختی نێوان سوپای تورک و گەریلاکانی هەپەگە لە دەروازەی سنووری دەشتان- سەرزێرێ، دەروازە سنوریەکە داخرا و ژمارەیەک کارمەندی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke