لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە لە گفتوگۆکانی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ و ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی حەسەن کەعی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی دەرماڵەی چوار لایەنەوە دەکات.
بەپێی بەیاننامەیەکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئەمڕۆش گفتوگۆکانیان لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی عیراقدا بەردەوامییان دەبێت و مادەیەکی یاسایی بۆ پاڵپشت کەرتی تایبەت زیاد دەکەن لە پرۆژەکەدا کە بەشدار بێت لە چالاک کردنی ئابووری عێراق.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لیژنەی دارایی گفتوگۆی لە بارەی تەرخانکردنی دەرماڵەی حەوت وەزارەت و دەزگای دەوڵەت کرد لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی ئەو بەشانە، ئەمڕۆش بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی دەرمالەی چوار لایەنەوە بکات.
ی. ک