بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، نرخی یه‌ک ئەمپێر كاره‌بای مۆ‌لیده بۆ مانگی شەش له نێوان ١٥ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینار ده‌بێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازوایل و كاتژمێره‌كانى كاركردن، نرخى ئه‌مپێرێک كاره‌باى مۆ‌لیده‌ى ئه‌هلىیان بۆ مانگی شەش دیارییکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، نرخی یه‌ک ئەمپێر كاره‌بای مۆ‌لیده بۆ مانگی شەش له نێوان ١٥ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینار ده‌بێت، دەشڵێت: به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێک بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخه‌كان جیاواز ده‌بێت.
سه‌باره‌ت بە به‌رنامەى كاركردنى مۆ‌لیده ئەهلییەکانیش، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت: بۆ ئه‌م مانگه‌ش ٢٤ كاتژمێر کارەبا ده‌بێت و هه‌ر كاتێک كاره‌باى نیشتمانىی كوژایه‌وه، پێویسته كار به مۆ‌لیده‌كانیان بكه‌ن.
ب.ل