ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخى بەرمیلێک نەوت بەراورد بە دوێنێ بە بڕى زیاتر لە چوار دۆلار دابەزینى بەخۆیەوە بینى.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٩ دۆلار و ٢٢ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٩٣ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى بەرمیلێک نەوت بە بڕى زیاتر لە چوار دۆلار دابەزى.
لە مانگەکانى ڕابردوودا نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوى تۆمارکرد و لەو چوارچێوەشدا ڕۆژى ٩ى ئازار نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا ١٣٠ دۆلارى تێپەڕاند، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخ بوو لە ماوەى ١٢ساڵى ڕابردوودا تۆمارى کردبێت.
جێگەى ئاماژەیە، ماوەى چەند ڕۆژێکە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینى بەرچاوى بە خۆیەوە بینیى و بەجۆرێک بەرمیلێک نەوت بۆ ٩٣ دۆلار دابەزى، بەڵام لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان پێچەوانەى جیهان نرخى سوتەمەنى بە گشتى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوونەوە کردووە.
ئ.م