بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ لەئێستادا نرخى دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر دینارى عێراقى بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى بەجۆرێک بەهاى ١٠٠ دۆلار بەبڕى ٣٠٠ دینار دابەزینى بەخۆیەوە بینى.
بازاڕەى دۆلارکەى شارى سلێمانى لە پەڕەى تایبەتى خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردەوە، لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینارە، بەوەش بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ بەهاى هەر ١٠٠ دۆلارێک بەبڕى ٣٠٠ دینار دابەزى.
نرخى دراوەکان لە ئێستادا لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-
نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥١ هەزار دینار.
نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٧٧ هەزار دینار.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە سێ ملیۆن و ١١٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٩٩٥ لیرەى تورکى.
جێگەى ئاماژەیە، دوێنێ نرخى ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى گەشتە ١٤٩ هەزار دینارى عێراقى و تا نیوەڕۆى ئەمڕۆش لەو ئاستەدا مایەوە.
ئ.م