لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١٠٥ دۆلار و دوو سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ١٠٢ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو نرخى بەرمیلێک نەوت بەجێگیرى مایەوە.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان و هەرێمدا بەمشێوەیەیە
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٩ هەزار و ٣٢٠ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٤٥ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٩ دۆلار و ٣٢ سەنتە بەوەش نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بەبڕى دوو هەزار دینار دابەزى.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٩ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٦ هەزار دینارە
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨هەزار و ٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٦ هەزار دینار، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨١ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە دوو ملیۆن و ٨٩٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٤٩٥ لیرەى تورکى.
ئ.م