لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١٠٩ دۆلار و یەک سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ١٠٧ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو نرخى بەرمیلێک نەوت بەبڕى پێنج دۆلار بەرزبوەوە.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان و هەرێمدا بەمشێوەیەیە
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٨ هەزار و ٧١٤ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٢٦ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٨ دۆلار و ٧٢ سەنتە بەوەش نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بەبڕى سێ هەزار دینار دابەزى.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٦ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٦ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٣ هەزار دینارە
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨هەزار و ٣٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٦ هەزار دینار، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨١ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە دوو ملیۆن و ٩٩٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٥١٦ لیرەى تورکى.
ئ.م