لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١١٩ دۆلار و چوار سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ١١٥ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو نرخى بەرمیلێک نەوت بەجێگیرى مایەوە.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان و هەرێمدا بەمشێوەیەیە
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٩ هەزار و ٥٩٠ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٥٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٩ دۆلار و ٥٩ سەنتە بەوەش نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بەجێگیرى مایەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣١ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨١ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٨ هەزار دینارە
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨هەزار و ٢٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٥ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە دوو ملیۆن و ٩٥٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٥٨٠ لیرەى تورکى.
ئ.م