لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٥٧ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٢ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەوەش بەرزترین نرخى نەوتە، کە لە ماوەى ساڵى ڕابردوو هەروەها ئەمساڵیشدا تۆمارى کردبێت.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان و هەرێمدا بەمشێوەیەیە
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٨ هەزار ٧٤٦ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٢٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٨ دۆلار و ٧٤ سەنتە بەوەش نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بەجێگیرى مایەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٦ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٨ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٢ هەزار دینارە
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨هەزار و ٢٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٧ هەزار دینار، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٩ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە دوو ملیۆن و ٧٣٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٣٦٥ لیرەى تورکى.
ئ.م