لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ٤٠ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٥ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوو ڕۆژى ڕابردوو نرخى بەرمیلێک نەوت بە بڕى نزیکەى یەک دۆلار بەرزبوەوە.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان و هەرێمدا بەمشێوەیەیە
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٩ هەزار ١٠٨ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٣٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٩ دۆلار و ١١ سەنتە بەوەش نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بەجێگیرى مایەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٨ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٤ هەزار دینارە
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨هەزار و ١٠٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٧ هەزار دینار، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٩ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە دوو ملیۆن و ٧٣٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٣٤٥ لیرەى تورکى.
ئ.م