لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١١٣ دۆلار و دوو سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ١٠٩ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو نرخى بەرمیلێک نەوت بەجێگیرى مایەوە.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان و هەرێمدا بەمشێوەیەیە
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٩ هەزار و ٢٠٤ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٤١ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٩ دۆلار و دوو سەنتە بەوەش نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بەجێگیرى مایەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٩ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٦ هەزار دینارە
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨هەزار و ٧٠٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٧٧ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە سێ ملیۆن و ٨٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٧١٢ لیرەى تورکى.
ئ.م