لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١٠٩ دۆلار و سێ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ١٠٤ دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو نرخى بەرمیلێک نەوت بەبڕى زیاتر لە پێنج دۆلار دابەزى.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان و هەرێمدا بەمشێوەیەیە
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٨ هەزار و ٧٠٩ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٢٥ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٨ دۆلار و ٧١ سەنتە بەوەش نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بەبڕى یەک هەزار دابەزى.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٤ هەزار دینارە
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨هەزار و ٦٠٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٧٧ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە سێ ملیۆن و ١١٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٧٣٦ لیرەى تورکى.
ئ.م