لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٣٢ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٨ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە رۆژى ڕابردوو نرخى بەرمیلێک نەوت بەجێگیرى مایەوە.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان و هەرێمدا بەمشێوەیەیە
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٨ هەزار ١٣٠ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٠٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٨ دۆلار و ١٣ سەنتە بەوەش نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بەبڕى سێ هەزار دینار بەرزبوەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٣ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٩ هەزار دینارە
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨هەزار و ٢٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٧ هەزار دینار، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٩ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە دوو ملیۆن و ٧٣٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٣٧٥ لیرەى تورکى.
ئ.م